تووش بووانی شەكرە ئەم خواردنانە بخۆن، سوودی هەیە

پێنج شەممە, 15 تشرینی دووەم 2018 06:11

 

 

نەخۆشی شەكرە زۆر بەربڵاوە لە جیهاندا، ڕۆژ بەڕۆژ ڕوو لە زیادبوونە، ئەمەش وایكردووە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هەر لە ساڵەكانی (1990) زەنگی مەترسیداری بۆ ئەم نەخۆشییە لێبدات، لە ئێستاشدا ڕێژەی نەخۆشی شەكرە وەك تەقینەوەیەكی گەورە لە جیهان دەنگی داوەتەوە، ئەگەرچی هۆكارەكان سەد لەسەد دیار نین، بەڵام بەرەوپێشچوونی تەكنەلۆجیاو بەهۆی زۆرخواردن، زیادبوونی خزمەتگوزاری، كەمجوڵانەوەو كەم وەرزشكردن و ئۆتۆمبیڵ بە هۆكار دادەنرێت بۆ زیاد بوونی نەخۆشییەكە.

زانایان پێشبینیان كردووە لە ساڵی (2003) تاكو ساڵی (2025) ڕێژەی نەخۆشی شەكرە سەد ئەوەندەی خۆی زیاد بێت، ئەگەرچی لەسەرەتای دەركەوتنی ئەم نەخۆشییە لەسەدا یەك بوو، دوتر ڕۆژ بەرۆژ زیادی كردو لە ئێستاشدا لە جیهاندا بە نزیكەی سەدا دەی خەڵكی جیهان بەدەست ئەو نەخۆشییەوە دەناڵێنن، كە ئەمەش ڕێژەیەكی زۆر زۆرە، هەر بۆیە پێشبینی دەكرێت ئەو ڕێژەیە بەرەو زیاد بوون بڕوات و ئەگەر بەم شێوەیەی ئێستا بڕوات ئەوا زۆر زیاد دەبێت و دەگاتە (20%)، ئەمەش گەورەترین زەنگی مەترسییە بۆ سەر كۆمەڵگە.

هەربۆیە هەموو ووڵاتان ناچارن ئەو بڕە پارەیەی كە تەرخانی دەكەن بۆ چارەسەری نەخۆشانی شەكرە زۆر زیادی بكەن و ناچارن بودجەی زەبەلاحی بۆ دیاری بكەن، ئێمە چی بكەین بۆ ئەوەی بتوانین خۆمان بپارێزین لەو نە خۆشییە، هەروەها رێگربین لە بەردەم نەخۆشیە قورسەكان و ئاڵۆزەكان، لەگەڵ خۆ ڕاگرتنمان و كۆنترۆڵكردنی پەستانی خوێن و رێژەی چەوری خوێن و جوڵانەوەمان، خواردنی باش و هاوسەنگ وە كۆتایی هێنان بەجگەرەكێشان، هەروەها ئەوانەی دەرمان بەكاردەهێنن نابێت دەرمانەكانیان پشتگوێ بخەن.

زۆر جار خۆمان بریار دەدەین ئەگەر پێویست بێت حەب بەكاربهێنین، هەروەها ئەنسۆلین بەكارهێنان لەكاتی نەخۆشی شەكرە.

ئەگەر بێت و زوو خەم لەخۆت بخۆیت لەوانەیە بزانیت كە توشی نەخۆشییەكە بوویت ئەوا بەوەرزش و خواردن بتوانیت چارەسەری خۆت بكەیت، یانیش لەگەڵ بەكارهێنانی حەب بۆ ڕاگرتنی رێژەی شەكر چارەسەری وەربگریت و كۆنترۆڵی بكەیت، بەڵام دوای هەنگاو بە هەنگاو رێژەی دەردانی ئەنسۆلین كە م دەكاتەوە لە لەشمان، ئەوكات بە كارهێنانی حەب زۆر سوودی نابێت، دەبێت هەنگاوێكی تر بهاوێژین بە بەكارهێنانی دەرمان و توشبوونت بە نەخۆشی درێژخایەن وە تاماویت لەگەڵ ئەونەخۆشییە ببیتە هاورێ.

لەم بەشەدا (د. بینایی كامەران) ماستەر لە زانستی خۆراك بۆ رۆژنامەی هەولێر روونی دەكاتەوە، چەند خواردنێكی بەسوود بۆ نەخوشانی شەكرە ڕوون دەكاتەوە كە ئەمانەن:
1. سەوزەكان وەك : خەیار، تەماتە، گێزەر، سڵق، سپێناخ، برۆكلی، كەلەرم، باینجان، كولەكە، بیبەر، كاهو، قەرنابیت، پیاز، سیر.
2. میوەكان: گێلاس، سێو، شوتی، كاڵەك، مۆز، پرتەقاڵ، هەموو جۆرە میوەیەك باشە،
بەڵام نەكرێت بەشەربەت، وە لەدوای نانی ئێوارەوە نەخورێت.
3. میوە وشكەكان باش نییە واتە بە ووشكی نەخورێت.
4. خواردنەوەی چاو قاوە زۆر باشن بەبێ شەكر.
5. پاقلەمەنییەكان وەك : نۆك، نیسك، فاسۆلیا، پاقلە، نیسك.

هەروەها چەند خواردنێك سوودیان زۆرە بۆ شەكرە: (دارچینی، زەردەچەوە، زەنجەفیل، چای سەوز، كاكاو، قاوە، بادەم).

 

 

ئـ . كـ