بۆ چارەی 17 نەخۆشی شێلم بخۆن

دوو شەممە, 19 تشرینی دووەم 2018 05:46

 

 

شێلم یەكێكە لەو خۆراكانەی كە بۆ بەهێزكردنی بەرگری لەش لە بەرامبەر هەڵامەت بەسوودە، جگە لەوەش كۆمەڵێك تایبەتمەندی و سوودی سەرسوڕهێنەری هەیەو پسپۆڕانی خۆراك پێشنیاز دەكەن ئەو كەسانەی كێشەی هەناسەدانیان هەیە شێلم بخۆن.

بە گوێرەی لێكۆڵینەوەی پزیشكانی خۆراك لەسەر سوودی شێلم گەیشتوونەتە ئەو دەرئەنجامەی كە خواردنی شێلم لە توانایدا هەیە بەردی گورچیلە وورد بكات و لە ناوی ببات وە یارمەتی میزكردن دەدات، هەروەها جگەریش بەهێز دەكات و لە نەخۆشی دەیپارێزێت.

شێلم هێندە تایبەتمەندی بەسوودی هەیە كە هەندێك جار دەگەینە ئەو بڕوایەی كە بڵێین بۆ هەموو دەردێك دەرمانە، شێلم دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەكان وەك (ڤیتامین سی، ڤیتامین ئی، ڕیشاڵ، فۆلیك ئەسید، ڤیتامین بی5، ڤیتامین بی1، ڤیتامین بی2، ڤیتامین بی3، ڤیتامین بی6، مەنگەنیز، پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم).

چەند سوودێكی تری شێلم:

1. بەرگری لە دڵ دەكات و لە جەڵتە دووری دەخاتەوە.
2. بۆ گەشەی ئێسك بەسوودەو دەیپارێزێت لە پووكانەوە.
3. قۆڵۆن چاڵاك دەكات.
4. گەڵای شێلم پاڵپشتی سیستەمی هەرس دەكات.
5. ڕێگری لە هەڵوەرینی قژدەكات.
6. دوورت دەخاتەوە لە نەخۆشی شێرپەنجە.
7. وزەبەخشەو ئارەزووی خواردن زیاد دەكات.
8. ئەو كەسانەی تووشی كۆخە دەبن بە خواردنی شێلم هێور دەبنەوە.
9. ئەگەر گەرووتان ئازاری هەبوو، ئەو ئاوەی كە شێلمەكەت پێ كوڵاندوە لە گەرووت وەربدە.
10. ئاوی شێلم شەكرەی خوێن دادەبەزێنێت، بەڵام ئەوانەی شەكرەیان هەیە نابێت بیخۆن.
11. خواردنەوەی ئاوی شێلم زیپكەی دەموچاو لا دەبات.
12. بۆ گەڕانەوەی یادەوەری و بەهێزكردنی مێشك بەسوودە.
13. ژنانی دووگیان و ئەو دایكانەی شیر دەدەن بە منداڵەكانیان تادەتوانن بەردەوام شێلم بخۆن.
14. خۆراكێكی بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی زوو تووڕە دەبن و بارگرژی دەروونییان هەیە.
15. ئەگەر شێلم وەك شەربەت ئامادە بكرێت و بخورێتەوە ئەوا سوودی هەیە بۆ پێست و دەبێتە هۆی نەرم كردنی.
16. توانای بینین زیاد دەكات.
17. چارەسەری ماندوویەتی دەكات.

رۆژنامەی هەولێر

 

 

ئـ . كـ