لەماڵی هەموومان هەیە، یەكێك لەهۆكارەكانی بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە بزانن

هەینی, 30 تشرینی دووەم 2018 05:52

 

 

كاریگەری دووبارە گەرمكردنەوەی ڕۆنی زەیت لەسەر دروستكردنی نەخۆشی شێرپەنجە لەجەستەی مرۆڤ. 

یەكێك لە جۆرە هەرە بەهێزەكانی توێژینەوەی زانستی پزیشكی دووپاتی ئەو زانیارییە دەكاتەوە كە خواردنی خۆراكی سورەوەكراوە لەناو دووبارەو سێ بارە گەرم كردنەوەی ڕۆنی زەیت و دووكەڵەكەی بە دڵنیایی دەبێتە گۆڕانكاری خراپ لە سەر كڕۆمۆسۆمەكانی لەشی مرۆڤ، ئەوەش ڕێخۆشكەرێكی زۆر بەهێزە بۆ توشبوون بە شێرپەنجەكانی سیەكان و ڕیخۆڵە ئەستورەو ڕێكەو شێرپەنجەی مەمك لە ئافرەتان و شێرپەنجەی پڕۆستات لە پیاوان.

 

 

ئـ . كـ