ئەگەر ئەم 10 ئاماژەیە هەبوو، ئەوا جەستەتان تەواو نیە !!

سێ شەممە, 04 کانونی یەکەم 2018 07:33

 

 

لەشی هەموو مرۆڤێك بەردەوام چەند ئاماژەیەك دەنێرێت كە زۆر جار مانایان هەیەو پێویستە كەسەكان لەو ئاماژانە تێبگەن و پشتگوێی نەخەن.

پسپۆڕانی تەندروستی باس لەوە دەكەن كە هەمیشە لەش هەوڵی ئەوە دەدات لە ڕێگەی چەند ئاماژەیەكەوە گرفتە تەندروستییەكان بە كەسەكان بڵێت، بەڵام زۆر كەس بایەخ بەو ئاماژانە نادەن كە زۆر جار دەبنە هۆی خۆپارێزی لە زۆر نەخۆشی مەترسیدار.

1. ووشكبوونەوەی پێست:
سەرەڕای ئەوەی زۆر كەس كرێمی نەرمكەرەوەی پێستیش بەكاردەهێنن، كەچی پێستیان هەر وشكەو هەمیشە تووشی كڕێش كردن دەبن، هۆكاری ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ كەمیی ڤیتامین (ئى)، ئەمەش دەبێتە هۆی پیربوونی پێشوەختەی پێست‌ و پشێوی لەزیندەپاڵ و كەمبوونەوەی دەردانی هۆرمۆنات و لاوازبوونی یادەوەری و كزبوونی چاوەكان، هەر بۆیە دەبێت ئەو كەسانە ماسی چەور‌و ڕۆنە ڕووەكییەكان بەكاربهێنن لە خواردنەكانیاندا.

2. زوو شكاندنی نینۆكەكان:
كاتێك نینۆكەكانی كەسێك بێ هیچ هۆكارێك لاواز دەبن ‌و دەشكێن ئەوە ئاماژەیە بۆ كەمی ڤیتامین(بى) كۆمپلێكس، ئەوەش دەبێتە هۆی كەمخەوی و دەركەوتنی پەڵەو خاڵ لەسەر پێست و زوو توڕەبوون، كەسێك ئەو ئاماژەیە لەبەر چاو نەگرێت بۆ ماوەیكی درێژ پشتگوێی بخات دوور نییە تووشی نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرس و تەنانەت نەخۆشییەكانی دڵیش ببێت، ئەو ڤیتامینانەش بەڕێژەیەكی بەرز لە جگەرو سەوزەكاندا هەیە.

3. خوێنبەربوونی پووك:
ئەوەش نیشانەیە بۆ كەمیی ڤیتامین (سی) و (پی پی) و باشترە لەو حاڵەتەدا كەسەكان زۆرتر ترشەمەنی و قەیسی و گێلاس بخۆن.

4. گرژبوونی ماسولكە :
كەسێك بێ هیچ هۆكارێك و بێ ئەوەی كارێكی قورسی كردبێت ماسولكەكانی باسكی و لاقی گرژ بێت، ئەوە بەڵگەیە بۆ كەمی پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم لە لەشیدا، ئەمەش مەترسیی بۆ دڵ هەیە، بۆیە باشترە ئەو كەسانە قەیسی فرێش یان ووشككراوەو كاڵەكی زەرد بخۆن یان لە ژێر چاودێری پزیشكدا ڤیتامینەكان وەربگرن.

5. ئارەزووكردنی تامی سوێر :
ئەگەر كەسەكە ژن نەبوو و بێزووی نەدەكرد، ئەوە ئاماژەیە بۆ هەوكردنی كۆئەندامی میز، بۆیە لەو كاتەدا دەبێت كەسەكە بچێتە لای پزیشكی پسپۆرو پشكنین بكات بۆ دەستنیشانكردنی هۆكارەكە.

6. حەزكردن لە شیرینی :
ئەگەر كەسێك خۆی هۆگری بابەتە شیرینەكان نەبێت، ئەوە مانای وایە كە مێشكی ماندووەو دەروونی شەكەتە، بۆیە باشترە بۆ ئەو كەسانە لە كاتێكدا بێ هیچ هۆكارێك حەزیان لە شیرینی بوو بحەوێنەوەو پارچەیەك شیكۆلاتە بخۆن.

7. حەزكردن لە ترشی :
ئەوە ئاماژەیە بەوەی كە جگەر ماندووەو پێویستە كەسەكە لەو كاتەدا فاسۆلیا یان هێلكە یان كەلەرم یان سیر و پیاز یان گژوگیای دەریایی بخوات.

8. ئارەزووی خواردنی قارچك :
ئەوە كاتێك ڕوودەدات كە كەسێك وا هەست بكات هەموو شتێك زۆر سوێر یان زۆر تیژ یان ترش یان شیرینە، ئەوەش نیشانەیە بۆ سەرەتای هەوكردنی گەدە، بۆیە پێویستە لەو كاتەوە كەسەكە دەست بكات بە ڕژێمێكی خۆراكی و ئەو خواردنانە بخوات كە ئازار بە دیواری گەدە ناگەیەنن و واز لە خواردنە ترش و تیژەكانیش بهێنێت.

9. ئارەزووكردنی خواردنی تاڵی :
ئەم حاڵەتە كاتێك دەردەكەوێت كە گەدە پر بێت و كەسەكە قەبز بێت، بۆیە باشترە لەو حاڵەتەدا چەوەندەرو ماددەی نەرمكەرەوە بخوات بۆ ئەوەی قەبزییەكەی نەمێنێت، بەڵام ئەگەر ئەو هەستە بەردەوام بێت، پێویستە كەسەكە بەپەلە سەردانی پزیشكی پسپۆر بكات.

10. ئارەزووكردنی بیبەری تیژ :
داو و دەرمان ‌و بیبەری تیژ بەشدارە لەپرۆسەی زیندەپاڵكردن و خێرای دەكات، ئەگەر كەسێك لەسەر خواردنە تیژەكان ڕاهاتبێت ئەوە مانای ئەوەیە تووشی نەخۆشی گەدەی تەمەڵ بووە، واتە لەش ناتوانێت بە تەنهاو بێ پاڵنەرێك خواردنەكە هەرس بكات، بۆیە باشترە لەو حاڵەتەدا كەسەكە دوو ژەم نان بخوات بۆ ئەوەی وا لە گەدە بكات بە ئاسانی خواردنەكە هەرس بكات.

كەشتی نووح

 

 

ئـ . كـ