بزانن لەبەر ئەم 10 هۆكارە منداڵان سك ئێشە دەگرن

سێ شەممە, 04 کانونی یەکەم 2018 08:31

 

 

هۆكارەكانی ئازار لە سكی منداڵاندا جیاوازن و پلەو شێوازی ئازارەكە دەگۆڕێت، لە هەندێ دۆخدا منداڵ ئەو ئازارەی هەستی پێدەكات كاتێكی كەم دەخایەنێت و هەندێ جاریش زۆر دەخایەنێت و وای لێدێت لە كاتی یاریكردندا منداڵەكە لە پەل و پۆ بكەوێت و هیچ جوڵەیەكی پێ نەكرێت، گرفتەكەش لەوەیە كەمنداڵ نازانێت دەست نیشانی شوێنی ئازاری خۆی بكات و تەنها بە هاوارو گریان ئازارەكەی دەردەبڕێت، لێرەدا ئاماژە بەچەند هۆكارێكی ئازاری سكی منداڵان دەكەین كە ئەمانەن:

1. ئەستووربوونی لەوزەتێن، هەڵاوسان و ئەستووربوونی لەوزەتێن یەكێكە لە هۆكارەكانی بوونی ئازار لەسكی منداڵاندا، هەروەها گرفتی لیمفە گرێییەكان و یانیش كێشەكانی نێو سك.

2. هەبوونی كرم لە ڕیخۆڵە، یانیش ڕیخۆڵە كوێرە، دەست نیشانكردنی ئەو دوو گرفتە ئاسان نییە لە منداڵاندا، بەڵام ئازارەكە لەلای ڕاستییەوە دەست پێدەكات و دەبێت هەوڵ بدەیت بزانیت منداڵەكە ئازارەكەی لەكوێدایە.

3. بوونی فتق، ئەگەر منداڵ كێشەی فتقی هەبێت لەم حاڵەتە ئازارێكی زۆری دەبێت و منداڵەكە بەڕەنگ و ئارەزوو نەكردنی بۆ خواردن لێ دیار دەدات.

4. هەبوونی گرفت لە قۆڵۆن، لە كاتی بوونی ئازار لە قۆڵۆن منداڵ كێشەی سكچوونی بۆ پەیدادەبێت و هەست بە ئازاری سكی دەكات. 

5. نەخۆشی جگەر (زەردۆیی) بەرلەوەی نیشانەكانی زەردۆیی لەمنداڵ بەدەر بكەوێت و ڕەنگ و چاوی زەرد هەڵبگەڕێت، هەست بەئازاری سكی دەكات.

6. هەوكردنی ڕێڕەوی میزكردن، منداڵ تووشی گرفتی گورچیلەو هەوكردنی میزەڵدان دەبێتەوە، ئەو ناشزانیش بڵێ ئەو شوێنانەم ئازاری هەیە هەر بۆیە لەكاتی بوونی گرفت لە ڕێڕەوی میزو گورچیلە هاواری سكی دەكات.

7. كێشەی هەناسەو ڕێڕەوی هەوا، بەر لەوەی كێشەی سییەكان و سنگی بەدەربكەوێت منداڵ تووشی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی دەبێت و هەروەها لەگەڵیدا هاواری ئازاری سكی دەكات.

8. كۆكەیەكی تووند، بەر لەوەی منداڵەكە دەست بكات بە كۆكین و زۆر بەتوندی كۆكە بگرێت ئەوا ئازار لە سكی پەیدادەبێت.

9. لە كاتی هەبوونی فتق بەتایبەت لەو منداڵانەی كە تازە پێدەگرن و دەست بە ڕۆشتن دەكەن، لەكاتی ڕۆشتنیاندا هەست بە ئازاری سك دەكەن.

10. فێڵ، زۆر جار منداڵ لەبەر مانگرتنی یانیش جێبەجێنەكردنی داوایەكی یانیش لەبەر هەڵاتن لە قوتابخانە، هاواری ئازاری سكی دەكات، لەم حاڵەتە زۆر پێویستە دایك و باوكی منداڵەكە زۆر بەجددی بكۆڵنەوەی لەوەی كە ئایا منداڵەكەیان بەڕاستی سكی دێشێت یانیش ئەوەیە بیانویەكی هەیەو بۆ سەرنج ڕاكێشانی دایك و باوكی هاواری سكی دەكات، لەم حاڵەتەش زۆر بە زەحمەت دەتواندرێت ئەوە دیار بكرێت.

رۆژنامەی هەولێر

 

 

ئـ . كـ