زانیوتانە شلیك بۆ ئەم نەخۆشیانە سوودی هەیە ؟؟

پێنج شەممە, 06 کانونی یەکەم 2018 07:14

 

 

شلیك میوەیەكی زۆر جوان و بۆنخۆش و بەتامە، لەگەڵ ئەوەیدا ئەو میوەیە كالۆری وزەی كەمی تێدایەو پڕاو پڕە لە ماددەی دیكەی وەك فایبەر ؟ 

خواردنی هەشت دانە شلیك لە ڕۆژدا (140%) ڤیتامین سی ڕۆژانە، (12%) ماددەی فایبەر لە ڕۆژداو (6%) ماددەی فوات دابین دەكات.

هەروەها شلیك ئەو ڤیتامینانەی تێدایە (كەی، بی دوو، بی پێنج، بی شەش، مس، مانیزیۆم و ئۆمێگا 3).

شلیك هیچ چەشنە چەورێكی زیان بەخشی تێدا نییە، فراولە بۆ نەخۆشییەكانی، دڵ، دەمار، شێرپەنجە كاریگەرییەكی زۆری هەیە. پۆتاسیۆم كە مادەیەكە لە فراولەدا هەیە، زۆر پێویستە بۆ گەیاندنی ئۆكسجین بە مێشك و رێكخستنی لێدانی دڵ و هاوسەنگ راگرتنی ئاوی جەستە.

دەكرێ ئەو میوەیە بەیانیان لەگەڵ شیر بخورێ، هەروەها دەكرێ لە زەلاتەش بكرێ، دەكرێ لەگەڵ پەنیرو ماستیش بخورێ.

 

ئـ . كـ