حەوت ڕێگە بۆ ڕێگری كردن لە دڵە كزە بگرنە بەر

08/12/2018 - 10:43 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

‎ئەم ووشەیە لەناوخەڵكدا باوە بە (دڵەكزە) بەس لەراستیدا گەدە كزەیە، چونكە ترشەڵۆكی ناو گەدەیە ئەبارە دروست دەكات، زۆر كەس ڕۆژانە تووشی ئەو بارە نائاساییە دەبنەوە، لەهەندێ كاتدا دەگونجێ نیشانەی نەخۆشییەكی ترسناك بێت وە دەگونجێت بەتایبەتی لەوانەی پێشتر نەخۆشی دڵیان هەبووە نیشانەی نۆرەی دڵ بێت، لەزۆر لەبارەكاندا ‎هۆكارەكەی گەڕانەوەی ترشەڵۆكێ گەدەیە بۆ ناو سورێنچك، ئەویش بەهۆی شلی ئەو زمانەیەی لەنێوانیاندا هەیە، لەئەنجامی ئەو گەڕانەوەیەدا ترشی ناو گەدە لەگەڵ خواردنی هەرس نەكراو دێتە ناو سورێنچك دەبێتە هۆی سوتانەوەو برینداركردنی.

نیشانەكانی دڵەكزە بریتین لەمانەی خوارەوە.

وەك گەدە كزە، ئازار لەناوەڕاستی سنگ، كۆكە لەوانەیە پەیدا ببێت، ئەگەر ئەم بارە زۆر بەردەوام بێت دوورنیە كەسەكە تووشی شێرپەنجەی سورێنچك ببێت.

ئێمە لێرەدا چەند شتێك ڕوون دەكەینەوە بۆ كەم كردنەوەی كە دەكرێت لەگەڵ بەكارهێنانی دەرمان و بێ دەرمانیش سوودی هەبێت.

1. لەخواردنی خواردنێك دووربكەرەوە كە خۆت تاقیت كردبێتەوە زیانی هەبێت بۆت، ئەگینا ئەو هەواڵانەی كەدەڵێن خواردنی ترشی و تەماتەو قاوە زیانی هەیە بەڵگەی بەهێزی لەسەرنیە، ‎ئەگەر ئەو خواردنانەت خواردو نیشانەكانت زیادی نەكرد بیخۆ.
2. زیادە خۆری مەكە: لێكۆڵینەوە دەریخستووە خواردنی زیاد لە پێنج سەد كالۆری یان خواردنێك زیاد لە سی گرام چەوری تیادابێت گەڕانەوەی ترشەڵۆكی گەدە زیاد دەكات.
3. لەدوای خواردن بۆ ماوەی سێ كاتژمێر ڕامەكشێ، چونكە ڕاكشان دەبێتە هۆی ئاسان گەڕانەوەی ترشەڵۆك بۆ ناو سورێنچك.
4. لەسەر پشت ڕامەكشێ : ئەگەر ناچار بووی هەوڵ بدە سەرو سنگت بەرزتر بیت لەشوێنەكانی تر.
5. جگەرە مەكێشە: جگەرە لیكی ناودەك كەم دەكاتەوە، ترشی ناو گەدە زیاد دەكات و سورێنچك دەڕووشێنێ.
6. ئاگات لەكێشت بێت: زیادبوونی كێش گەڕانەوی ترشەڵۆك زیاتر دەكات، دابەزینی چەند كیلۆیەك كێش زۆر یارمەتی نەخۆشیەكە دەدات.
7. كاتێك پزیشك دەرمانی بۆ نووسیت وەری بگرەو پابەندببە پێوەی لەگەڵ ئەم ڕێنماییانە.

د. كەمال نیزامی – پسپۆری نەخۆشییەكانی دڵ و هەناو

 

 

 

ئـ . كـ