ماوە و شێوازی هەڵگرتنی گۆشت لەڕووی تەندروستییەوە لەكوردیو بزانە

08/12/2018 - 13:32 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

ئەندازیارێكی خۆراك ڕایدەگەیەنێت: هەڵگرتنی گۆشت لە ئامێرەكانی ساردكەرەوە و بەفرگردا بۆ ماوەیەكی دیاریكراوە و بە تەواو بونی ئەو كاتەش ئەو گۆشتە بۆ خواردن ناشێت و پێویستە بەكارنەهێنرێت.

 

لەشكر حمید ئەندازیاری خۆراك ڕایگەیاند: پێویستە گۆشتی مریشك و قەل تەنها یەك بۆ دوو ڕۆژ لە ساردكەرەوەدا هەڵبگیرێت، بەڵام لە بەفرگردا دەتوانرێت بۆ ماوەی شەش مانگ بۆ ساڵێك هەڵبگیرێت، هەورەها گۆشتی پەلەوەرەكانی وەك قاز و مراوی نابێت لە 6 مانگ زیاتر لە بەفرگردا دابنرێت.

 


ئەوەشی خستەڕوو: دەتوانرێت 3 بۆ 5 ڕۆژ لە ساردكەرەوەدا دابنرێت، بەڵام لە بەفرگردا دەتوانرێت، 8 بۆ 12 مانگ هەڵبگیرێت، هەڵگرتنی قیمەش لە ساردكەرەوەدا پێویستە لە دوو ڕۆژ زیاتر نەبێت و لە بەفرگریشدا لە 3 مانگ زیاتر نەبێت.

 

ئاماژەی بەوەشكرد: گۆشتی ماسی و خواردنە دەریاییە جۆربەجۆرەكان پێویستە ماوەی هەڵگرتنیان لە ساردكەرەوەدا لە ڕۆژێك زیاتر نەبێت و لە بەفرگریشدا لە 4 مانگ زیاتر نەبێت.

 

ئەو ئەندازیارەی ووتیشی: ڕێنمایی هاولاتیان دەكەین كە گۆشتی بەستوو دوای تواندنەوە ڕاستەوخۆ بەكاربهێنرێت و جارێكی دیكە لەئامێرەكانی ساردكەرەوە و بەفرگردا هەڵنەگیرێت.

 

 

 

س ب