هۆكارەكانی دڕانی پەردەی گوێ‌ بزانن ؟؟

دوو شەممە, 10 کانونی یەکەم 2018 05:39

 

 

دڕانی پەردەی گوێ بە قڵیشان یان كونبوونی تێشوویەكی ناسك ئەوترێت كە گوێچكەی ناوەندی و كەناڵی گوێچكەی دەرەوە لە یەك جیادەكاتەوە، كاتێك دەنگێك بەرگوێ دەكەوێ ئەم پەردەیە دەلەرێتەوەو ئەم لەرینەوەیەش تەشەنە دەكات بۆ ناو ئێسكەكانی گوێچكەی ناوەندی و هەر ئەم لەرینەوەیە هۆكاری بیستنی ئێمەیە، كەوابوو ئەگەر پەردەی گوێ تووشی زیان بێت ئەوا بیستنی ئێمەش كێشەی تێدەكەوێت.

هۆكارەكانی دڕانی پەردەی گوێ

1. هەوكردن: یەكێك لە بەربڵاو‌ترین هۆكارەكانی دڕانی پەردەی گوێ، هەوكردنە، بەتایبەتی لەناو منداڵاندا، لەكاتی هەوكردندا چڵك و ئاو لەپشت گوێ كۆدەبێتەوە كە فشارێك لەسەر پەردەی گوێ سازدەكەن و دەبنە هۆی دڕانی پەردەی گوێ.

2. گۆڕانی پەستانی هەوا: هەندێك لە چاڵاكییەكان هەن كە دەبنە هۆی بەرزی و نزمی پەستانی هەوا لەناو كەناڵەكانی گوێچكەداو دەرئەنجام لە ڕەوتێكدا كە با باروترۆما دەناسرێت، دڕانی پەردەی گوێی لێدەكەوێتەوە، چەند چاڵاكییەك كە دەبنە هۆی باروترۆما، مەلەكردن لەژێر ئاودا، گەشتی ئاسمانی، شەپۆڵەكانی شۆك، گورزی زەبرو بەهێز بۆ سەر گوێ.

3. برین یان ترۆما: گەر گوێ تووشی ترۆما بێت یان سەر لە كەنارەوە گورزێكی بەربكەوێ، ئەگەری دڕانی پەردەی گوێ دێتە ئاراوە، جگە لەمانە، كەڵك وەرگرتن لە قەڵەم، كلیل یان هەر شتێكی درێژی تر، دەتوانێت پەردەی گوێ توشی زیان بكات، تەنانەت دەنگی بەرزیش لەوانەیە ئەم ئاكامەی لێبكەوێتەوە.

چارەسەر:

1. پینە كردن: (پیچینگ) یان پینەكردن بەو مانایەیە كە پزیشك لەوحێكی تایبەت و ناسك دەخاتەسەر تێشووی پەردەی گوێ، ئەم پینەیە پەردەكە ئەوڕوژێنێت و بەرەو گەشەی دووبارە هانیدەداتەوە.

2. ئەنتی بیۆتیكەكان: ئەنتی بیۆتیك یارمەتیدەرە بۆ لەناوبردنی ئەو چڵك و هەوەی كە لەوانەیە هۆكاری دڕانی پەردەی گوێ بێت.

3. نەشتەرگەری: لە هەندێك حاڵەتی دەگمەندا، لەوانەیە پەردەی گوێ پێویستی بە نەشتەرگەری بێت، نەشتەرگەری دوورینەوەی پەردەی گوێ ناوی (تێمپانۆپلاستی) یە، لەم نەشتەرگەرییەدا پزیشك تێشویەكی گونجاو لە شوێنێكی‌ تری جەستە هەڵدەگرێت و پەیوەستی كون یان قەڵەشتی پەردەی گوێی دەكاتەوە.

 

 

 

ئـ . كـ