لەڕێگەی تەكنەلۆجیاوە چاودێری ئەنیمیا دەكرێت

دوو شەممە, 10 کانونی یەکەم 2018 06:09

 

 

توێژەران دەڵین، ئابسێكی ئەلیكترۆنی نوێ، لەوانەیە چارەسەرێكی خێرا بۆ كەسانی تووشی كەمخوێنی بوون (ئەنیمیا) بدۆزێتەوە، ئەگەر خواستیان هەبێت چاودێری دۆخی خۆیان بكەن یاخود گرفت یان ئەوجۆرە نەخۆشیە‌یان هەیە.

توێژەران لەگۆڤاری (نەیچەر كمیونكەیشن) دا بڵاویانكردۆتەوە، سیستەمێكی پێوانەییان پەرەپێداوە دەتوانێت بەوردی نیشانەكانی ئەنیمیا بەدیبكات، لەڕێگەی ڕەنگی پێست لەژێر نینۆكدا.

(ویلبەر كام) بەشداری توێژینەوەكەو پرۆفیسۆری ئەندازیاری زیندەوەرو پزیشكی منداڵان لە پەیمانگەی تەكنەلۆجیاو زانكۆی ئیمۆری دەڵێت، دەرەنجامی كۆتایی ئەوەیە ڕێگەیەكی نوێمان دۆزیوەتەوە كەسەكە لەڕێگەیەوە دەتوانێت پشكنینی دۆخی خۆی بكات لەهەچ كاتێك و جێگایەكدا، بێ ئەوەی خوێن لەجەستەی دەركات.

ڕێگەكەی لام و هاوڕێكانی پەرەیان پێداوە، جۆرێكە لە تەكنەلۆجیایەكی زیرەك بۆ دەستنیشانكردنی ئاستی هیمۆگلۆبین بە پشكنینی ڕەنگی پێستی ژێر نینۆك.

دەشڵێت، بنكە داتایەكی گەورەمان دامەزراندەوە لەتاقیكردنەوەكانی لەسەر نەخۆشەكان كردوومانە، كاتێك خوێنیان لێ دەرهاتووەو پێوانەی ئاستی هیمۆگلۆبینیان بۆ كراوە، هیچ كەڕەتێك ئەوەمان كردووە سیستەمەكە زیرەكتر بووە لە دەستنیشانكردنی ئاستی ئەنیمیادا وردتر بووە.

بۆ دانانی ئاستی وەردی ئاپسەكە لەچاودێری ئەنیمیادا توێژەران تاقیكردنەوەیان لەسەر (100) خۆبەش كردووە، هەندێك تووشبووی ئەنیمیا بوون بەهۆكاری جیاوەزەوەو هەندێك ئاستی ئاسایی هیمۆگلۆبینیان هەبووە.

خۆبەخشەكان وێنەی نینۆكی خۆیان ڕۆژانە داناوە، سیستەمەكە بەراوردی وێنەكانی كردووە، وەك دەڵێن توانایەكی چاودێری لەبەرچاوی بۆ ئەنیمیا دەرخستووە، توانیویەتی (97%) ی حاڵەتەكانی ئەنیمیا دەستنیشان كات.

 

 

 

 

ئـ . كـ