پرتەقاڵ بخۆن، چارەی 12 نەخۆشیتان بۆ دەكات

چوار شەممە, 12 کانونی یەکەم 2018 05:57

 

 

میوەی پڕتەقاڵ بە یەكێك لە میوە بەسوودەكان دادەندرێت و چەند سوودێكی سەرسوڕهێنەری هەیە، شارەزایان پێیان وای پڕتەقاڵ بۆ جەستە سوودی زۆری هەیە، كە ئەمانەی خوارەوە بەشێكن لە سوودەكانی.

1. لەش لە ماددە ژەهراوییەكان پاك دەكاتەوە.
2. بەرگری لەش بەهێز دەكات.
3. خانەكانی لەش نوێ دەكاتەوە.
4. دەبێتە هۆی زوو سارێژبوونەوەی برین.
5. فشاری خوێن دادەبەزێنێ.
6. رێژەی كۆلیسترۆڵی زیان بەخش لە نێو خوێن كەمدەكاتەوە.
7. ئازاری هەوكردنی جومگەكان كەم دەكاتەوە.
8. رێگە لە دروست بوونی بەردی گورچیلە دەگرێ.
9. قەبزبوون كەم دەكاتەوە.
10. رێگری لە نیشانەكانی پیربوون دەكات.
11. رێگە لە شێرپەنجە دەگرێت.
12. چارەسەرێكی بەهێزە بۆ سەرماو ئەنفلەوەنزا.

 

 

 

ئـ . كـ