بۆ پیاوان، بەم ڕێگایانە خۆتان لە شێرپەنجەی پرۆستات بپارێزن

12/12/2018 - 09:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

هەمیشە پیاوان ترسیان هەیە لە تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات، سەرباری ترسەكانیان زۆرینەی پیاوان زانیاری زۆریان لەبارەی ئەم نەخۆشیەو چۆنیەتی خۆپاراستن نیە.

هەرچەندە تاكو ئێستا هۆكاری سەرەكی تووشبوون بەشێرپەنجەی پرۆستات دیار نیە، بەڵام هەندێك هۆكار هەیە كەرێژەی تووشبوون بەم نەخۆشیە زیاد دەكات وەك هۆكاری بۆماوەیی و شێوازی سیستەمی خۆراك، قەڵەوی و كێشی زیادو زیادبوونی رێژەی هۆرمۆنی تستوستیرۆن و لەدوای تەمەنی پەنجا ساڵیەوە رێژەی تووشبوون زیاد دەبێت.

زۆرێك لەبەڵگەو لێكۆڵینەوە زانستییەكان هەیە كەسیستەمی خۆراكی لەگەڵ گرتنەبەری شێوازی ژیانی تەندروست رۆڵێكی گرنگی هەیە لەكەمكردنەوەی تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات، ئەمانەش چەند رێوشوێنێكی خۆپاراستنن:

1. خواردنی تەماتەو شووتی: دەوڵەمەندن بەمادەی لیكۆبینی دژە ئۆكسان و دەركەوتووە ئەو پیاوانەی ئەم جۆرە بەروبومانە دەخۆن رێژەی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی پرۆستات كەم بۆتەوە.
2. میوەو سەوزەوات: بەكارهێنانی لەخۆراكی رۆژانە، چونكە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و كانزا جیاوازەكان و ئەوانیش تووشبوون بەشێرپەنجە كەمدەكەنەوە.
3. خواردنی ماسی: مادەی ئۆمێگا 3 كە لەناو ماسیدا هەیە رۆڵی هەیە لەكەمكردنەوەی تووشبوون بەشێرپەنجەی پرۆستات.
4. خواردنی سۆیا: مادەی ئایسوفلافونی تێدایەو یارمەتیدەرە بۆ كەمكردنەوەی مەترسی تووشبوون بەشێرپەنجەی پرۆستات، ئەو مادەیە لەچای سەوزدا هەیە.

5. خواردنەوەی قاوە: زۆرینەی لێكۆڵینەوەكان دەریانخستووە خواردنەوەی قاوە رێژەی تووشبوونی شێرپەنجەی پرۆستات لە (11%) كەمدەكاتەوە.
6. وەرزشكردن: زیادبوونی كێش و قەڵەوبوون دەبێتە هۆی كۆبوونەوەی چەوری لەناوچەی كەمەرو زیادبوونی مەترسی تووشبوون بەشێرپەنجەی پرۆستات.
7. دووركەوتنەوە لە هەندێك خواردن: خواردنی گۆشتی سوورو گۆشتی ئامادەكراو و شیری پڕچەوری، چونكە دەبێتە هۆی زیادبوونی تووشبوون بەشێرپەنجەی پرۆستات.
8. چەوری تێر: بەپێی لێكۆڵینەوەكان ئەم مادەیە پەیوەندی هەیە بەبەرزبوونەوەی مەترسی تووشبوون بەنەخۆشیەكانی دڵ و شێرپەنجەی پرۆستات.
9. دووركەوتنەوە لە جگەرە كێشان: جگەرەكێشان پەیوەندی هەیە بەزۆرێك لەنەخۆشی و كێشە تەندروستیەكان و تووشبوون بەشێرپەنجە بەهەمووی جۆرەكانیەوە.

 

 

ئـ . كـ