زانیوتانە خواردن هەستی بیستن بەهێز دەكات !!

12/12/2018 - 09:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

چەندین خواردن هەیە كە بەكارهێنانیان دەتوانێت هەستی بیستن بەهێزتر بكات.

بە تێپەڕبوونی كات و بە هۆی بەساڵاچوون و چەندین هۆكاری دیكە وەك نەخۆشی، هەستی بیستن لای مرۆڤەكان لاواز دەبێت، بۆ چارەسەری ئەم گرفتەش هەندێك خواردنەوە دەتوانن یارمەتیدەربن كە هەستی بیستن بە بەهێزی بمێنێتەوە.

1. مۆز: ئەمەش سەرباری سوودەكانی بۆ ڕێكخستنەوەی فشاری خوێن، بە سوودیشە بۆ بەهێزكردنی هەستی بیستن.
2. پەتاتەی شیرین: دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و ئەمەش وا دەكات بۆ بەهێزكردنی هەستی بیستن سوودی هەبێت.
3. سەوزەی تۆخ: مەبەست سپێناخ و هاوشێوەكانیەتی كە سەوزەی گەڵادارن و بەسوودن بۆ بەهێزكردنی هەستی بیستن.
4. پاقلەو گوێز: بە هۆی بوونی ڕێژەیەكی زۆر لە مەگنیسیۆم بەسوودن بۆ بەهێزكردنی هەستی بیستن.
5. خواردنە دەریاییەكان كە هەوكردنی گوێكان ناهێڵێت و گرفتی بیستن چارەسەر دەكات و ئەو هەستە بەهێز دەكاتەوە.

 

 

ئـ . كـ