هۆكارێكی تری ئۆتیزم بزانن

12/12/2018 - 11:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

ئەو دایكە دووگیانانەی لەشوێنێكدا بژین هەواكەی پیس بێت زیاتر منداڵی ئۆتیزمیان دەبێت.

بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ، ئەو دایكانەی لە كاتی دووگیانیاندا لەو شارانەدا ژیابن كە هەواكەی پیسە زیاتر لەبەردەم هەڕەشەی ئەوەدان كە منداڵی ئۆتیزمیان ببێت.

ئەو توێژینەوەیە لەسەر (132) منداڵی كەنەدی خوار پێنج ساڵەوە كراوە دەریخستووە، كە ئەوانەی لە شوێنێكدا ژیاون كە ئاستی پیسبوونی ژینگەكەی زۆر بەرزبووە زۆرتر لەبەردەم هەڕەشەی ئۆتیزمدا بوون.

هەرچەندە هێشتا هۆكاری سەرەكی تووشبوون بە ئۆتیزم نەزانراوە، بەڵام ئەو توێژینەوە نوێیە دەچێتە سەر ئەو كۆمەڵە هۆكارەی دیكە كە گەردیلەی وردی ژەهراوی لە هەوادا دەبەستێتەوە بە مەترسی توشبوون بە نەخۆشی ئۆتیزمەوە لەمنداڵدا.

تاكو ئێستا ئەو توێژینەوەیە بەیەكێك لەگەورەترین توێژینەوەكان دادەنرێت كە پیسبوونی هەواو ژینگە دەبەستێتەوە بەنەخۆشی ئۆئۆتیزمەوە‌و هەر ئەو توێژینەوەیەش بەڵگەیەكی دیارە بەوەی كە هەر سێ مانگ جارێك مەترسییەكانی ئۆتیزمی منداڵ لە منداڵدانی دایكیدا زیاتر دەبێت ئەگەر ئەو دایكە لەشوێنێكدا بژی كە ئاستێكی بەرزی پیسبونی ژینگەو هەوای تێدایە زیاتر دەبێت.

توێژەرەوەكانی ئەو زانكۆیە سەرنجی ئەوەشیانداوە كە ئەگەر دایكێكی دووگیان لەبەر مەترسی یەكێك لە ماددە كیمیاییە سەرەكییەكاندا بێت كە ئەویش (ئۆكسیدی نتریك)ە، ئەوا مەترسی تووشبوونی ساواكەی بە ئۆتیزم زیاتر دەبێت.

(ئۆكسیدی نیتریك) یش لە سووتانی سوتەمەنییەوە دروست دەبێت، بەتایبەتیش لەئۆگزۆزی ئۆتۆمبیل و بارهەڵگرەكانەوە دەردەدرێت و بەشێوەیەكی تایبەتیش لەشارو ڕێگە خێراكاندا چڕ دەبێتەوە.


توێژەرەوان زیادبوونی مەترسی توشبوون بە ئۆتیزمیان لە ڕەگەزی نێردا تۆماركردووە كە ڕێژەكە (9%) بۆ هەموو (10.7) ی گەردیلەیەك لەملیارێكی زیاد لە ئۆكسیدی نیتریك (no) لە ژینگەكانیاندایە.

لە بەرامبەردا ئەم پەیوەستە مەترسیدارە لەسەر كچان نییە، ئەمەش شتێكی نوێ نییە، چونكە وەك زانراوە كە ئۆتیزم زۆرتر تووشی كوڕان دەبێت كە دەكاتە چوار هێندەی كچان، لەبەر ئەوە ڕەگەزی مێ بەشێكی زۆر بچووكی ئەو نمونانە پێكدەهێنن كە توێژینەوەیان لەسەر دەكرێت.

(لیف باگالان) زانای زانكۆو نووسەری سەرەكی توێژینەوەكە وتی، ئەم دەرەنجامانە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن ئەگەر ژنانی دووگیان خۆیان لە ئۆكسیدی نیتریك بەدوور بگرن، ئەوا ڕەنگە تووشبوونی منداڵان بە ئۆتیزم كەمبێتەوە یان ڕێژەكەی نزم بێتەوە.

جێگەی بیرهێنانەوەیە لەهەر (100) منداڵ لە جیهاندا یەكێكیان جۆرێك لەجۆرەكانی ئۆتیزمیان هەیە، ئەم حاڵەتەش تاكو تەمەنی دوو ساڵی هیچ نیشانەیەكی دەرناكەوێت، ئۆتیزمیش حاڵەتێكی ئاڵۆزە كە سنور بۆ تواناكانی منداڵ دادەنێت و ڕێگەی لێدەگرێت كە لەڕووی كۆمەڵایەتیەوە كارلێك لەگەڵ دەوروبەری بكات.

كەشتی نووح

 

 

ئـ . كـ