بۆ چارەی 7 نەخۆشی تەماتە بخۆن

پێنج شەممە, 13 کانونی یەکەم 2018 05:54

 

 

تەماتە یەكێكە لەو سەوزە بەچێژو سوود بەخشەكان و لەگەڵ زۆربەی خواردن و زەڵاتەكاندا بەكاردێت و تەنانەت دەكرێت بە شەربەتیش.

ئەم سەوزەیە سوورە كۆمەڵێك سوودی زۆری هەیە بۆ تەندروستی، لەوانەش ئەمانەی خوارەوەن :

1. خواردنی تەماتە نیشانەكانی هەوكردنی گورچیلەو میزەڵدان كەمدەكاتەوە وەك ئازارو سووتانەوەو میزە چوڕكێ ناهێڵێت.

2. زیانە لاوەكییەكانی شەكرەی جۆری دوو كەمدەكاتەوە لەكاتی ڕەقبوونی خوێنبەرەكاندا.

3. ئەو كەسانەی شەكرەیان هەیە گەر بەردەوام تەماتە بخۆن ئاستی شەكرەیان نزم دەبێتەوەو ڕێك دەبێتەوە.

4. موولوولە خوێنە تەسكبووەكان بەرین دەكاتەوە.

5. بەهۆی بوونی پۆتاسیۆمەوە فشاری خوێن دادەبەزێنێت بە ڕێژەی (20%) گەر بەبەردەوامی بخورێت.

6. یارمەتی چڕی كانزاكان دەدات لە ئێسكدا.

7. بەردی گورچیلە كەم دەكاتەوە.

 

 

ئـ . كـ