كۆرپەلە بۆچی دەگری ؟؟

هەینی, 14 کانونی یەکەم 2018 06:41

 

 

منداڵی ساوا تەنیا لە رێگەی گریانەوە دەتوانێت داواكارییەكانی دەست بكەوێت، هەر ئەو گریانەشە دەبێتە هۆكارێك بۆ گۆرانكاری لە جەستەو دەوروبەری ئەو منداڵە.

منداڵی ساوا لە كاتی برسی بوونیدا دەگریێت، ئەم گریانە پێش دەسپێكردنی پێدانی شیر دەبێت كە كاتێك هەستی كرد برسییە دەگری، یانیش لەكاتی دیاریكراوی خۆی كە دایكەكە دواكەوت لە پێدانی شیر دەست بەگریان دەكات، ئەمەش بە گوێرەی ئەو كاتانەی كە دایكەكە شیری پێدەدات.

تینویەتی هۆكارێكی دیكەیە بۆ گریانی منداڵ، هەندێك لە منداڵان وا راهاتوون لە نێوان ژەمە شیر خواردنەكانیان ئاو بخۆنەوە، ئەگەر بێت و دایكە شیردەرەكە لەو كاتەدا شتێكی سوێری خواردبێت و خوێی زۆری تێدا بەكار هاتبێت ئەوا منداڵەكەی هەست بە تینویەتی دەكات، بەشێكی كۆرپەكان دوای ئەوەی كە شیری دایكیان خواردو دایكەكە مەمكی هەڵگرت دەست بە گریان دەكەن، ئەمەش ئەوە نیشاندەدات كە منداڵەكە هێشتا ئارەزووی خواردنی شیر خواردنی ماوەو پێویستە شیری پێبدرێتەوە.

زۆر لە كۆپەكان بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لە وەرزی هاویندا هەست بە بێزاری دەكەن و بە هۆیەوە دەست بە گریان دەكەن، دوای ئەوەی منداڵ دایبییەكەی پیس كرد یانیش بەهۆی میزكردنێكی زۆرەوە دایبیەكەی قورسبوو ئەوا داوای گۆڕینی دەكات، بۆ ئەوەش لە رێگەی گریانەوە بێزاری خۆی دەردەبرێت.

كۆرپەی بچووك لە كاتی میزكردندا دەگریێت بە تایبەت كوڕ، لەبەر ئەوەی لە كاتی میزكردنیدا بۆری زەكەریان گەورە دەبێت و كەمێك دەكرێتەوە، هەندێك جار منداڵ ئارەزووی جێگەی خەوتنەكەی ناكات و حەزی لێیە لە باوەشی دایكی بێت یانیش لە شوێنێكی تربێت یانیش جل و بەرگەكەی ئازاری دەدات و تەسكە ئەمانەش هۆكارن بۆ گریانی منداڵ.

 

 

ئـ . كـ