ئەگەر رۆژانە مۆزێك بخۆن، ئەمە روودەدات !!

16/12/2018 - 09:58 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

وەك دەوترێ رۆژانە سێوێك بخۆیت لەپزیشك بەدوور دەبیت، بەڵام توێژینەوەیەكی پزیشكی نوێ لەئەمریكا ئەوەی سەلـماندوە كەتەنیا سێو هێندە سوودی تەندروستی نیەو خواردنی مۆزیش بەشێوەیەكی رۆژانە هاوكاری لەشی مرۆڤ دەكات بۆ پاراستنی لەدژی جەڵتەی دڵ.

توێژەران دەڵێن، مادەی پۆتاسیۆم كەبەزۆری لەمۆزدا هەیە، خوێنبەرەكان رزگار دەكات لەكەڵەكەبوونی مادە زیانبەخشەكان لەگەڵ تێپەربوونی كاتدا.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئیندپێندنتی ئینگلیزی، توێژەرانی زانكۆی ئەلاباما توێژینەوەیەكیان لەسەر مۆزو ئەگەری تووشبوونی مشك بەمەترسی جەڵتەی دڵ سازكرد.

دەركەوتووە، ئەو مشكانەی ئاستی پۆتاسیۆم لەخوێنیان زۆربوو گرفتی رەقبوونی خوێنبەرەكانیان نەبوو هاوكات تووشی گرفتی مەترسیداری ماسولكەی دڵ نەبوونەوە.

سەرباری گرنگی مۆز، بەڵام شارەزایان دەڵێن : زۆر خواردنی مۆز تووشی ئازاری گەدەت دەكات سەرباری هەستكردن بەسكچوون و سەرگێژخواردن.

خزمەتگوزاری تەندروستی گشتی لەبەریتانیا رێنمایی دەدات بەخواردنی (3500) میلیگرام پۆتاسیۆم بەشێوەیەكی رۆژانە، بەڵام خواردنی دوو مۆز لەرۆژێكدا ناگاتە چارەكی ئەو بڕە.

بۆ قەرەبووی ئەوەش شارەزایان رێنمایی دەدەن بەخواردنی خۆراكی تری وەك پەتاتەو قەرنابیتی رەش و ماسی و مریشك.

 

 

ئـ . كـ