زانیوتانە هەنگوین و خوێ تێكەڵ بكرێن، بۆچی باشە ؟؟

09/01/2019 - 09:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

هەبوونی كێشەی گرانی خەوتن و خەبەربوونەوە لەكاتی خەودا كاریگەری نەرێنی دەكاتە سەر تەندروستی جەستەو مێشك و وادەكات كەسەكە ڕۆژی دواتر هەست بە ماندووییەكی زۆر بكات، لەم دۆخانەدا كەسانێكی زۆر هەن پەنادەبەنە بەر بەكارهێنانی حەب و دەرمانەكانی خەوتن، بەڵام دووبارە ئەمەش زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.

باشترین ڕێگە بۆ ئەوەی خەوێكی باش بنوویت و ڕۆژی دواتر هەست بە ماندوویی نەكەیت خواردنی كەوچكێك گیراوەی هەنگوین و خوێی هیمالایەیە پێش خەوتن كە كاریگەرییەكی باشی هەیە بۆسەر تەندروستی كەسەكەو یارمەتی دەدات باشتر بخەوێت و ڕۆژی دواتر هەست بە ماندوویی نەكات.

كەرەستەو شێوازی ئامادەكردنی گیراوەكە:

1. پێنج كەوچك هەنگوینی خۆماڵی.
2. یەك كەوچكی بچووك خوێی پەمەیی هیمالایە.

بەپێی بابەتێكی بڵاوكراوەی كەشتی نووح، كەرەستەكان لە قوتوویەكی شوشەدا بە باشی تێكەڵ بكەو شەوان پێش نووستن نیو كەوچك بخۆ، باشتر وایە كەمێك لەژێر زماندا بیهێڵیتەوە بۆ ئەوەی باشتر هەڵبمژرێت، یاخود لەگەڵ كەمێك ئاوی گەرمدا تێكەڵی بكەو وەك چایەك بیخۆرەوە.

 

 

ئـ . كـ