بۆ چارەی 6 نەخۆشی، تۆوی سێو بخۆن

11/01/2019 - 10:19 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

زۆربەی كەس لە كاتی خواردنی میوەی سێو تۆوەكەی فڕێ دەدەن، بە هۆی ئەوەی پێان وایە زیانی هەیە، بەڵام بەپێی لێكۆڵینەوەكان نەك هەر تەنها زیانی نییە، بەڵكو سوودیشی هەیە.

شارەزایان دەڵێن، دەبێت بە ئاگادارییەوە تۆوی میوەی سێو بخۆن، بەوەی زۆرترین سوودی هەیە بۆ تەندروستی، بەڵام بە هۆی ماددەی (سیانید) پێكهاتووە، نابێت بڕێكی زۆری لێ بخورێت، تاكو لەش لە ژەهراوی بوون بپارێزن.


سوودەكانی خواردنی تۆوی میوەی سێو بریتین لەمانەی خوارەوە:


1. كۆئەندامی هەرس چاڵاك دەكات، وا دەكات ڕیخۆڵەو گەدە بە ئاسانی كاربكەن، هەروەها یارمەتی چاڵاكی كۆئەندامی هەرسیش دەدات.
2. بەرگری لەشی مرۆڤ زیاد دەكات، لەشیش لە زۆربەی نەخۆشییەكان دەپارێزێت، بەھۆی بوونی ڤیتامین سی.
3. پارێزگاری لە ڕێژەی شەكر دەكات، ڕێگری لە بەرزبوونەوەی شەكری خوێن دەكات.
4. كۆلیسترۆڵی لەش كەم دەكاتەوە، چەوری لەش دەتوێنێتەوە.
5. جگەر لە ماددەی ژەهراوی پاك دەكاتەوە.
6. ڕێگری لە نەخۆشییە مەترسیدارەكان دەكات.

 

 

ئـ . كـ