تەرمی مامۆستا بەناوبانگەكەی كورد ئەسپەردەی خاك كرا

11/01/2019 - 17:25 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

بە ئامادەبوونی هەزاران كەس لەهاوڵاتیانی پارێزگاكانی كوردستان، تەرمی مامۆستا (مەلا موحەمەد كەریم یوسفی) زانای پایەبەرزی كورد ئەسپەردەی خاك كرا.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی تەرمی حاجی مامۆستا (مەلا موحەمەد كەریم یوسفی) زانای بەناوبانگی كوردستان لەسەر دەستی خەڵك و مامۆستایانی ئایینی كورد لە گۆڕستانی (شێخ موحەمەد باقر غەیاسی) شاری سنە نێژرا.

چەند هەزار كەس لە خەڵك و مامۆستایانی ئایینی لە شارو گوندەكانی كوردستان و پارێزگاكانی دیكەوە بەشداری ڕێوڕەسمی بەڕێكردنی تەرم و بە خاك سپاردنی تەرمی ئەم زانا گەورەیەیان كرد.

بەرپرسانی باڵای پارێزگاو نوێنەرانی كوردستان لە ئەنجوومەنی شورای ئێران بەشداری ئەم ڕێوڕەسمە بوون.

مامۆستا مەلا موحەمەد كەریم یوسفی دوێنێ ئێوارە لە ماڵی خۆیدا لەبەر نەخۆشی و پیری كۆچی دوایی كرد.

 

 

 

ئـ . كـ