نیشانە سەرەتاییەكانی جەڵتەی مێشك بزانن

15/01/2019 - 10:22 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

‎یەكێكە لەنەخۆشیە بڵاوەكان و لەهەمان كاتیشدا ترسناكەكان، لەبەرئەوەی یان دەبێتە هۆی مردن یان دەبێتە هۆی كەم ئەندام بوونی كەسی تووش بوو تەنها هەندێ باری كەم نەبێت كە كەسەكە بەتەواوی چاك دەبێتەوە، جەڵتەی مێشك وەك جەڵتەی دڵ لەئەنجامی گیران یان خوێن بەربوون دەبێت لە خوێن بەرەكانی مێشك بۆیە ئەو هۆكارانەی بۆ خۆ پاراستن لەنەخۆشی دڵ باشە بۆ ئەمیش دروستە. 

‎لێرەدا ئاماژە بەهەندێ هۆكاری خۆپاراستن دەكەین لەبەرئەوەی چارەسەری ئاسان نیەو دیسان چارەسەریش ئەگەر هۆیەكانی خۆپاراستنی لەگەڵ نەبێت نەخۆشیەكە دووبارە دەبێتەوە.

1. چارەسەركردنی بەرزی پاڵەپەستۆی خوێن ...

بەرزبوونەوەی فشاری خوێن یەكێكە لەهۆكارە سەرەكییەكانی جەڵتەی مێشك بۆیە ئەو كەسەی تووش بووە دەبێت چارەسەری بكات.

1. ئامانج ئەوەیە كە فشاری خوێنەكەت (135/85) بێت و لەوە بەرزتر نەبێت ئەویش بەپەیڕەو كردنی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە.


1. كەم كردنەوەی خوێ بەجۆرێك كەهەموو ڕۆژێك بڕی ئەو خوێیەی وەری دەگریت لە نیو كەوچكە چا زیاتر نەبێت.
2. كەم كردنەوەی ئەو خواردنانەی كە چەوریان زۆرە وەك هەمبەرگرو پەنیرو ئایس كرێم.
3. خواردنی سەوزەو میوە سێ جار لەڕۆژێكدا لەگەڵ خواردنی ماسی سێ جار لەهەفتەیەكدا هەروەها خواردنی ئەو خواردنانەی كەفایبەریان هەیە توێكڵی هەیە.
4. وەرزش كردن لایەنی كەم ڕوژی نیو سەعات.
5. وازهێنان لەجگەرە بەتەواوی.
6. ئەگەر بۆت دیاری كرابوو لەلای پزیشكەكەتەوە وەرگرتنی دەرمانی پێویست بۆ كۆنترۆڵی فشاری خوێن.


2. دابەزینی كێشەكەت ...


1. هەموو كات هەوڵ بدە كەمتر بخۆ لەوەی كەسەرفی دەكەی.
2. بەیانیان پیاسەیەك بەناو گەڕەكەكەتدا بكە.
3. رۆژانە ئەوەندە وەرزش بكە كە بەگرانی هەناسە بدەیت، بەڵام توانای قسەكردنت مابێت یانی نزیك نیو سەعات ئەگەر نەت توانی نیو سەعات بیكە بەچارەكێك، بەڵام ڕۆژێ دووجار.
4. لەجیاتی مەسعەد بەقاڵدرمە سەركەوە.
5. لەگەڵ برادەرانت بچۆ بۆ یانەی وەرزشی.
3. مەشروب یان بەتەواوی وازی لێ بێنە یان كەمی بكەرەوە ...
4. هەندێك كەسی نەخۆشی لەرزینی گوێچكەڵەی دڵیان هەیە، ‎ئەوەش هەندێ جار دەردەكەوێ نەخۆشەكە یان تەنگە نەفەس دەبێت یان لەكاتی ئاساییدا هەست بەلێدانی دڵی دەكات، ئەگەر ئەم نەخۆشیەت هەبوو پێویستە چارەی بكەی.
5. ئەگەر نەخۆشی شەكرەت هەیە هەوڵ بدە كۆنترۆڵی بكەی، كۆنترۆڵی شەكرە بە پارێزی كردن، وەرزش كردن و ئینجا دەرمان دەبێت نەك تەنها بەیەكێكیان.
6. ئەگەر جگەرە دەكێشیت بەزووترین كات وازی لێ بێنە، چونكە هۆكارێكی سەرەكیە بۆ تووش بوون بە جەڵتەی مێشك.


‎3. لەنیشانەكانی جەڵتەی مێشك ...


1. بێهێز بوونی لایەكی لەش.
2. مێروولە كردن و سڕ بوونی لایەكی دەمو چاو.
3. سست بوون یان لەدەستدانی بینینی لەناكاو.
4. ناهاوسەنگی لە ڕۆیشتن و هەنگاو ناندا.
5. سڕبوون و مێروولە كردنی لەش بەتایبەتی بێهێزی لەگەڵ دەبێت.

‎لەئەمریكا ئەم هێمایەیان داناوە بۆ ئەوەی زوو فریای خۆت بكەویت ...

لا يتوفر وصف للصورة.


‎كە پێك هاتووە لە : یەكەم لەوێنەیەكی دەموچاو كە لایەكی دەمی لار بۆتەوە واتە ئەگەر هەستت كرد بە نایەكسانی لەدوولای ڕوومەتدا، دووەمیان هێمای دەستەكانە واتە ئەگەر هەستت كرد لەكاتی جوڵان و بەكارهێناندا یەكێك لەدەستەكانت زوو دەكەوێت و بۆت ڕاگیر ناكرێت، هێمای سێیەمیان ئاماژە بەوەیە ئەگەر هەستت كرد قسەكردنت قورس بووەو بەتەواوەتی ناتوانی ووشەكان بدركێنی، لەكاتی ڕوودانی هەركام لەمانە دوای، بەزوویی پەیوەندی بكە بەژمارەی فریاكەوتنی خێرا، ئەگینا بەزووترین كات خۆت بگەیەنە نزیك ترین نەخۆشخانە.

د. كەمال نیزامی – پسپۆری نەخۆشییەكانی دڵ و هەناو

 

 

 

ئـ . كـ