دوای نەشتەرگەری ڕێخۆڵە كوێرە ئەم كارانە نەكەن ؟؟

17/01/2019 - 09:49 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

بریتیە لەپارچە گۆشتێكی بچووك كەدەكەوێتە سەرەتای ڕیخۆڵە ئەستوورە لەشێوەی پەنجەی دەستكێشدایە لەكاتی هەوكردندا مەترسی زۆر لەسەر ژیانی مرۆڤ دروست دەكات.

ئەگەر لەكاتی خۆیدا چارەسەر نەكرێت دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی كەسەكەو یەكێكە لە بەربڵاوترین ئەو نەخۆشیانەی كەنەشتەرگەری بۆ دەكریت بۆ چارەسەركردن، ئەم نەخۆشیە لە هەموو تەمەنێكدا سەر هەڵدەدات، بەڵام لەكەسانی بەساڵاچوودا مەترسی دارە.

زۆرترین ڕێژەی تووش بوون بەم نەخۆشییە لەمنداڵاندایە، واە ئەوانەی تەمەنیان كەمە لەدەوروبەری (10) ساڵاندایە، بەڵام لەهەمان كاتدا هەموو كەسێك ئەگەری تووش بوونی هەیە وە ئەگەری تووش بوونی لە پیاوان زیاترە، هەروەها ئەگەری تووش بوون لەو كەسانەدا زیاترە كە گۆشت زۆر دەخۆن، وەك لەو كەسانەی زیاتر میوە دەخۆن، چونكە سلیلۆزی زۆری تێدایە.

نیشانەكانی نەخۆشی ڕیخۆڵە كوێرە چییە ؟؟

1. ئازاری ناو سك : بەشێكی زۆری لەدەوروپشتی ناو سك دەست پێدەكات و دواتر دەچێتە جێگەی ڕیخۆڵە كوێرە، بەشی خوارەوەی لای راستی سك، ئەو ئازارەش بەهۆی جوڵە یان كۆكە، یان جوڵانەوەی سك زیاد دەكات.
2. دڵ تێكچوون : هەندێك جاریش رشانەوە بەتایبەتی لەمنداڵاندا.
3. بەرز بوونەوەی پلەی گەرمی لەش، بەڵام لەكاتی تەقینیدا پلەی گەرمی زۆر بەرز دەبێتەوە.
4. بەشێوەیەكی سەرەكی هەوكردنی ڕیخۆڵەو گەدەو هەوكردنی ئاڵووەكان لەمنداڵاندا هۆیەكە بۆ تووش بوون بەم نەخۆشییە، هەروەها لەئافرەتانیش تەقینی كیسی هێلكەدان و هەوكردنی بۆرییەكانی فالوب و ئازاری ناوەختی سوڕی مانگانە لەو نەخۆشیانەن كە هۆكارن بۆ تووش بوون بە ڕیخۆڵە كوێرە.

دەست نیشانكردنی ئەم نەخۆسییە ...

هەندێ جار بەسۆنار دیاری دەكرێت و هەندێك جاریش پێویستی بە پشكنینی تر هەیە ئەگەر پێویستی كرد وەك (wbc) ئەگەر ژمارەی خرۆكە سپیەكان بەرز بوو ئەوا پزیشك نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدات، ئەم نەشتەرگەرییە ئاسانەو (10) خولەكی زیاتر پێناچێت و ماوەی سارێژبوونی یەك هەفتە دەخایەنێت.
پاش نەشتەرگەری دەبێت ئەم خاڵانە رەچاوبكرێت :-
1. سەرنەكەوتن و دانەبەزین بە پلیكانە پەیژەدا (7 – 10) رۆژ.
2. بە پیادە نەڕۆیشتن (7 – 10) رۆژ.
3. كارنەكردنی ناوماڵ (10 – 15) رۆژ.
4. حەمام نەكردن تاكو چاك بوونەوە.
5. شوفێری نەكردن (10 – 15) رۆژ.
6. نەكردنی كاری سێكسی (10 – 15) رۆژ.
پێویستە هەركاتێك هەستمان بەهەر نیشانەیەك كرد، لەو نیشانانەی سەرەوە سەردانی پزیشكی تایبەت بەو نەخۆشییە بكەین و نەشتەرگەری بۆ بكرێت، چونكە جگە لەوەی كەسی تووش بوو ئازارێكی زۆری دەبێت ئەگەر بێت و چارەسەری گونجاوی لەكاتی خۆیدا بۆ بكرێت رەنگە ببێتە هۆی ژەهراوی بوون.

 

 

 

ئـ . كـ