بۆ چارەی ئەم نەخۆشیانە زەیتونی ڕەش بخۆن

17/01/2019 - 10:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

ڕووەكی زەیتون بەشێوەیەكی گشتی یارمەتی ئۆكسانی دەنكۆڵەكانی كۆلیسترۆڵ دەدات، بە تایبەتی كاتێك مولوولەكانی خوێن بە هۆی كۆبوونەوەی چەوری تووشی ڕەقبوون دەبن، ئەگەری تووشبون بە جەڵتەی دڵیان هەیە، بە تایبەتیش خواردنی زەیتونی ڕەش، یارمەتی ئۆكسانی كۆلیسترۆڵ، بەهۆی ئەوەی لە چەوری یەكینەكان پێكهاتووە، كۆلیسترۆڵی سوودبەخش لەناو لەش زیاد دەكات.

زەیتون چەند سوودێكی هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ كە لە چەندین نەخۆشی دەمانپارێزێت، كە ئەمانەی خوارەوەن.

1. ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە كەم دەكاتەوە.
2. مرۆڤ لە تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ دەپارێزێت.
3. سوودی هەیە بۆ قژو پێست.
4. سوودی هەیە بۆ پتەوكردنی ئێسكەكان.
5. بڕێكی زۆری لە ئاسن تێدایە كە بۆ لەشی مرۆڤ پێویستە.
6. توانای بینین زیاد دەكات.
7. بەسوودە بۆ تەندروستی كۆئەندامی هەرس.

 

 

ئـ . كـ