نیشانەكانی دابەزینی شەكر چین ؟؟

18/01/2019 - 09:52 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

دابەزینی ڕێژەی شەكر لەخوێن یەكێكە لەگرنگترین ماكەكانی چارەسەركردن بەهۆی ئەنسۆلینەوە، دابەزینەكەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەم هۆكارانەی خوارەوە.

1. لێدانی برێكی زۆر لەئەنسۆلین.
2. نەخواردنی یەكێك لەژەمەكان بەبێ‌ كەمكردنەوەی بڕی ئەنسۆلین.
3. سەرفكردنی توانایەكی زۆری ماسولكەیی و بەشێوەیەكی لەناكاو بەبێ‌ كەمكردنەوەی بڕی ئەنسۆلین.

نیشانەكانی دابەزینی ڕێژەی شەكر لەخوێن بریتین لەمانەی خوارەوە...

1. لەرزین و ئارەقەكردن.
2. سەر ئێشەیەكی لەناكاو.
3. گێژبوون و سەر سوڕان.
4. نەبینینی شت بەشێوەیەكی روون.
5. دڵەكوتێ‌.
6. بوورانەوە لەبارە سەختەكان.

 

 

ئـ . كـ