ئەگەر جگەری مریشك زۆر بخۆن، ئەم زیانەی دەبێت

18/01/2019 - 10:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

خواردنی جگەر دەكرێت هۆكاربێت بۆ زیادبوونی خانەكانی خوێنی جەستە، هەروەها پێدەچێت بۆ بەهێزكردنی نینۆك و قژ بە سوود بێت، لەهەمان كاتدا دەكرێت پارێزگاری لە ددانەكان بكات، چونكە هۆكارە بۆ بەهێزكردنی ئێسقانی جەستەی مرۆڤ و دەوڵەمەندە بە بڕێكی باش لە پڕۆتین و ڤیتامینەكان.

زیانەكانی زۆر خواردنی جگەر:

هەروەها جگەر دەكرێت زیان بگەیەنێت بە تەندروستی مرۆڤ، چونكە جگەر وەك ئامێری پاڵاوتنە لە جەستە ئاژەڵ و مریشكدا، هەموو ئەو هۆڕمۆن و دەرمانانەی كە دەدرێت بە مریشك یان ئاژەڵەكە تێیدا كۆدەبێتەوە، ئەمەش هۆكار دەبێت بۆ كۆبوونەوەی ژەهر كە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی كۆلیسترۆڵ لە خوێنی مرۆڤدا.

 

 

ئـ . كـ