دوو ڕێگەی تر بۆ چارەی برینی ناو دەم بگرنە بەر

19/01/2019 - 09:20 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

دەركەوتنی ئەم برینە لەناو دەم لەسەر لێو، بەشی ناوەوەی روومەت، پوك یان لە ژێر زمان دەبێتە هۆی درووستبوونی ناڕەحەتی و درووستبوونی كێشە لە كاتی خواردندا.

لە كۆنەوە چەندین چارەسەری سرووشتی گیراونەتە بەر بۆ چارەسەركردنی ئەم برینیە بە رێگەیەكی سرووشتی.

یەكێك لەو چارەسەرە سرووشتیانەی دەتوانیت بەكاریان بهێنیت بریتییە لە شتنی ناو دەم بە خوێواو، یەك كەوچكی چێشت خوێ لەگەڵ پەرداخێك ئاودا تێكەڵ بكەو جوان لە ناو دەمتدا غەرغەرەی پێ بكە بۆ ماوەی چەند خولەكێك، دواتر ناو دەمت بە ئاو جوان بشۆ.

یەكێكی تر لە چارەسەرەكان بریتییە لە بەكارهێنانی لیمۆ، یەك پەرداخ ئاو گەرم بكە، پاشان ئاوی یەك لیمۆ بگوشەرە ناو پەرداخەكەو بیخۆرەوە، پێویستە ئاوەكە زۆر گەرم نەبێت و نەبێتە هۆی سوتانی ناو دەم و قوڕگ.

 

 

ئـ . كـ