لەبەر ئەم 6 هۆكارە مۆز بخۆن

19/01/2019 - 09:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

مۆز جگە لە تام و چێژی خۆشی و لە هەموو كاتێكیشدا ئامادەی و پێویستی بە شۆرنەوەو حازركردن نییە، زانایان لە شەش خاڵدا سوودی مۆز دەخەنە ڕوو:

1. بۆ ئافرەتان لە كاتی نیشانەكانی سووڕی مانگانە بەسوودە، ئەوەش بەهۆی لەخۆگرتنی ڤیتامین بی 6 كە كار لە ڕێژەی شەكر لە ناو خوێن دەكات و كاریگەری باشی دەبێت بۆ سەر نیشانەكان.

2. مۆز سوودی بۆ پاڵەپەستۆی بەرزی خوێن هەیە، كەسانێك هەن بەهۆی كەمی پۆتاسیۆم، كە رێژەی خوێ لە لەشدا هاوسەنگ دەكات، تووشی بەرزبوونی پاڵەپەستۆی خوێن دەبنەوەو مۆزیش هۆكارێكی باشە بۆ هاوسەنگ ڕاگرتنی ئەو پۆتاسیۆمە.

3. بۆ تەندروستی چاو بەسوودە، مۆز ڤیتامین ئەی تێدایە كە بۆ چاو گرنگە، هەر مرۆڤێك پێویستی بەوەرگرتنی رێژەیەكی رۆژانەی ڤیتامینەكە هەیە بۆ ئەوەی تووشی شەوكوێری نەبێت، بۆ پیاوان (900) مایكرۆ گرام و بۆ ئافرەتان (700) مایكرۆ گرام هەیەو ئەم بڕەیەش لە مۆزدا دەستتان دەكەوێت.

4. قەبزی و باكردنی سك، مۆز مادەی (بیكیتین) ی تێدایە كە بەرپرسە لە لابردنی كانزا قورسەكان و ژەهرەكانی لەش، هاوكات كار بۆ ئاسانكردنی هەرسیش دەكات.

5. مۆز بۆ دابەزینی كێشی لەشتان بەسوودە، چونكە مادەكانی ناو مۆز كار لەسەر مژینی ئاوی ناو خۆراك دەكەن كە ڕۆژانە دەیانخۆین، ئەوەش پرۆسەی هەرسكردن خاو دەكاتەوەو خۆراكی نێو گەدە زیاتر دەمێنێتەوەو زوو هەست بەبرسێتی ناكەن و كەمخۆر دەبن.

6. مۆز بۆ خەمۆكیش باشە، مۆز مادەی (تریپتۆفانی) تێدایە كە یاریدەرە بۆ دەردانی هۆڕمۆنی خۆشی (سیرۆتۆنین) بەهۆیەوە خەمۆكی كەم دەكاتەوە.

 

 

ئـ . كـ