ژەهراوی بوونی خۆراك چییە؟ چۆن خۆتی لێ دەپارێزیت

19/01/2019 - 10:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی


ئەندازیارێكی خۆراك ڕایدەگەیەنێت: ژەهراوی بوون بە شێوەیەكی گشتی لە چەند ڕێگەیەكەوە ڕوودەدات و ئەگەر سنووردار نەكرێن چەندەها لێكەوتەی ترسناكی لێدەكەوێتەوە.

 

لەشكر حمید ئەندازیاری خۆراك ڕایگەیاند: ژەهراوی بوون بە شێوەیەكی گشتی لە چەند ڕێگەیەكەوە ڕوودەدات لە ڕێگەی دەردراوی زیندەوەرۆچكەكان، تۆكسین، موادی كیمیای و قڕكەری مێرووەكان.....هتد ڕودەدات.

 

هەروەها ووتیشی: زۆربەی زیندەوەرۆچكەكان توانایی گەشەكردن و زۆربوونیان هەیە هەروەها توانایی دەردانی ژەهریان هەیە كە دەبێتە هۆی ژەهراوی بوون و ماددە كیماوییەكان و قركەرەكان لە خۆراكدا ئەنیشێت كە زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت، هەموو ئەمانەش ئەگەر سنووردار نەكرێن چەندەها لێكەوتەی ترسناكی لێدەكەوێتەوە.

 

• چۆن هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن؟:

1. ڕێگری كردن لە ژەهراویبوونی خۆراك، كۆنترۆڵكردنی خۆراك لەكاتی بەرهەم هێنان تا كاتی ئامادەكردن بۆ خواردن.

2. فێركردن و پێدانی كۆرسی سەلامەتی خۆراك بە ئەو كەسانەی خۆراك بەرهەم دەهێنێت یان لە كارگەی دروست كردنی خواردن كاردەكات یاخود لەڕێستۆرانتەكان كاردەكەن هەروەها پشكنینی پزیشكی بۆ ئەو كەسانە لەگەڵ خواردن مامەڵەدەكەن.

3. ڕێگری كردنی لەمێش و مەگەز و قڕكەری گیانەوەرەكان كەهۆكارن بۆ پیسبوونی خۆراك.

4. بوونی ئامێری پاكردنەوە و تعقیم كردن بۆ لەناو بردنی میكرۆب بەكارهێنانی ئاوی گەرم بۆ پاكردنەوە.

5. پاراستنی پاك و خاوێنی كەسێتی و گشتی .

6. هەڵگرتنی خۆراك بەگەرمی یان بە ساردی.

7.هاندان بۆ بەكارهێننانی بەرهەمی خۆماڵی (ئەندامی)، دووركەوتنەوە لە بەرهەمە كیمیاویەكان.

 


سەرچاوە/ تەندروستی سلێمانی
س ب