ئەگەر كالیسیۆم لەجەستە كەم بوو، ئەمانە بخۆن

20/01/2019 - 11:19 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

یەكێك لە سەرەكیترین پێكهاتەكانی لەشی مرۆڤ كالیسیۆمە، رۆڵێكی گرنگی هەیە لە چاڵاكیەكانی خانەكانی جەستەداو پێویستیەكی گرنگە بۆ ئێسك و ددانەكان، بەڵام كەمی كالیسیۆم زیانی هەیە بەتایبەتی لە منداڵاندا.

كالیسیۆم یارمەتیدەرێكی باشی گەشەی مێشك و زیادكردنی توانای بیرو هزرو دەمارەخانەكانی مێشكی منداڵانە، هاوكات رۆڵێكی باشی هەیە لە پتەوبوونی ئێسكدا.

نیشانەكانی كەمی كالیسیۆم بریتیین لەمانەی خوارەوە.

1. دواكەوتنی گەشەی منداڵ لەرووی گەشەی مێشك، یاخود ددان و لاوازی ئێسك كەمی جوڵەو نەبوونی توانای رۆشتن و كەمی توانای تەركیز.
2. كەمی كالیسیۆم رەنگە كاریگەری لەسەر خەو هەیە، بۆ نمونە درەنگ خەولێكەوتنی، یان زۆر بەئاگاهاتنەوە.

هەریەك لە بەرهەمە شیرەمەنیەكان، جۆرەكانی چەرەزات، بەتایبەت بادام و گوێزو ماسی سەلەمون و هەنجیرو سپێناخ، هەروەها پاقلەمەنیەكان وەك فاسۆلیا، پاقلە، بەزالیا بخۆن، چونكە ڕێژەیەكی باش كالیسیۆم لەخۆدەگرن، هۆكارن بۆ ئەوەی رێژەی كالیسیۆمی جەستە ئاسایی بێتەوە لە لەشی مرۆڤ.

 

 

ئـ . كـ