سیستەمی خۆراكی سەر زەوی، كێشەی لێدەكەوێتەوە

21/01/2019 - 10:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

شێوەی بەرهەمهێنان و خواردنی خۆراكی مرۆڤ زیانی گەورەی بۆ هەسارەی زەوی هەیە.

توێژینەوەیەك دەڵێت، بۆ خۆلادان لە گیان لەدەستدانی ملیۆنەها كەس لەسەر زەوی شێوەی بەرهەمهێنانی خۆراك خواردنی دەبێت گۆڕانكاری بەسەردا بێت.

(كۆنسۆرتیۆمێك) لە نزیكەی سێ‌ دەرزەن زاناو لێكۆڵەرەوە بۆ گۆڤاری لانسێتی تەندروستی دەڵێن، كلیلی ئەم دوو ئامانجە گۆڕانكاری بنەڕەتیە لە سیستەمی خۆراكی جیهاندا، واتە خواردنی نزیكەی نیوەی شەكرو گۆشتی سوورو دوو ئەوەندە كردنی خواردنی سەوزەو میوەو پستەو گوێزو بادام جۆرەكانی.

(تیم لانگ) بەشداری توێژینەوەكەو پرۆفیسۆر لە زانكۆی لەندەن دەڵێت، ئێمە لە دۆخێكی كارەساتباردا دەژین.

لەئێستادا نزیكەی یەك ملیار كەس بە دەست برسێتیەوە دەناڵێنن، هەروەها دوو ملیار كەسی كەش خۆراكی هەڵە دەخۆن، كە دەبێتە مایەی نەخۆشی و قەڵەوی و نەخۆشیەكانی شەكرەو دڵ و دەمارەكانی.

بەپێی دوا توێژینەوەی جیهانی، سیستەمی ناتەندروستی خۆراك ساڵانە بەرپرسیارە لە گیان لەدەستدانی یانزە ملیۆن كەس، كە دەكرێت لەو كارەساتە ڕزگارمان بێت.

لەهەمان كاتدا سیستەمی بەرهەمهێنانی خۆراكی جیهان گەورە كە سەرچاوەی گازەكان هۆكاری گەرمی زەوی و گۆڕانكاری كەش و هەوان، كە دەبێتە هۆكاری دروستبوونی قەوزە لە كەنارەكانی دەریاو لەناو ئاوەڕۆی شارەكاندا.

لەلایەكی دیكەوە كشتوكاڵ كە نیوەی زەوی بە وشكی جێهێشتووە، نزیكەی (70%) ی ئاوی شیرنی جیهان بەكاردێنێت.

(جۆهان ڕۆكسترۆم) بەرێوەبەری پەیمانگای بۆتسدام بۆ توێژینەوەی كاریگەری كەش و هەوا دەڵێت، بۆ دابین كردنی خۆراك بۆ (10) ملیار كەس لەجیهاندا لە ساڵی (2050) دا، دەبێت سیستەمی خۆراكی تەندروست پەیڕەو بكرێت و پاشماوەی خۆراك كەم بكرێتەوە، هەروەها وەبەرهێنان لە تەكنەلۆجیای كەمكردنەوەی كاریگەری لەسەر ژینگە بەكاربێت.

بەڵام پرسیارەكە ئەوەیە پەیڕەوكردنی ئەم سیستەمە لەڕووی تێچوونە چۆن دەبێت كە زۆر لە شارەزایان بڕی تێجوونەكەی بە گەورە دەزانن.

 

 

ئـ . كـ