نەخۆشیە هەستیارە نا ئاسایەكانی سەرما بناسە و خۆتی لێ بپارێزە

21/01/2019 - 12:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

هەندێك كەس بۆ سەرمای ئاسایی كاردانەوەی ناسروشتیان پتر لە سنوری ئاسایی هەیە، لە ئەنجامدا نەخۆشی دروست دەبێت، بۆ پێویستە هاوڵاتیان نەخۆشیە هەستیارە نا ئاسایەكانی سەرما بناسە و خۆتیان لێ بپارێزن:


1- تەنۆچكەی (هەڵتۆقیوی) ساردی (Chilblains): بریتیە لە تەنۆچكەی سوری بە خوروی بە ئازار و لەوانەیە چاڵەبرین و بڵقیشی لەگەڵدا بێت، بە تایبەتی لە پەنجەكانی دەست و پێدا، بەڵام لەوانەیە دەست و پێ و لوت و گوێچك و سمتیش بگرێتەوە.

بە دەست لێدان ئازاری هەیە و پێستەكەی دەوروبەریشی زۆرجار شین و سوردەبێتەوە، لە پایز و زستاندا بە تایبەتی لە مناڵ و گەنجدا روودەدات، بونی نەخۆشی تر یان هۆكاری تر وەك بۆماوەیی، كەم تەمەنی، بەساڵاچون، نەخۆشی بۆری خوێنەكان، بەد خۆراكی، تێكچونی پرۆتینی خوێن، نەخۆری پتر ئەم بارە دروست دەكەن.


چارەسەری و رێگاكانی...!!
چارەسەر: پاراستن لە سەرما، دەستكێشی خوری و گۆرەوی خوری ئەستور لەگەڵ خۆگەرمدا پۆشین گرنگە، ئەندامە ناساغەكان راستەوخۆ نزیك سۆپا و هیتەر گەرم نەكرێنەوە.


2- دیاردەی راینۆد (Raynauds phenomenon): بریتیە لەناوبەناو دروستبونی سپی هەَگەران، دواتر شین هەڵگەران، ئەوسا سورهەڵگەرانی پەنجەكان (یەك یان چەند پەنجەیەك) لە ئاكامی كاردانەوەی نا ئاسایی بۆ سەرما، هەندێك جار بۆ كارتێكردنی سۆزی.


3- سوربونە دەمارە ئێش(Erythromelalgia): بارێكی دەگمەنە كە تێیدا بۆریەكانی خوێنی پێ ناو بەناو فراوان دەبن و پێ بە ئازار و سوربونەوە دەبێت و گەرم دادێت و دەكزێنەوە، هەندێكجار دەستیش دەگرێتەوە و چەند خولەكێك تا چەند رۆژێك دەخایەنێت.
ئەم بارە سەرەتاییە بێ هۆیە یان لە ئنجامی چەند نەخۆشیەكی ترە.


چارەسەر و رێگاكانی...!!
هۆكارەسەرەیتایەكان ئەگەر هەبوو چارەسەردەكرێن.
1- دەرمان بەكار دەهێنرێت لەوانە ( ئەسپرین وەك ئایبۆبرۆفین، ئەلفاوەستێن، پێنتۆكسی فلین، مێسیسیرجاید، ئیلۆپرۆست.
2- هەردوو پێ بخرێنە ناو ئاوی سارد.

 

4-تۆرە مۆربونەوە (Livedo reticularis) : بریتیە لە رەنگ گۆرانی پێست بە شێوەیەكی تۆری پەڵەپەڵاوی پەمەیی یان سوور و شین تێكەڵ، بە تایبەتی لە پێستی لاقدا. بەركەوتنی ساردی و سەرما ئەم دیاردەیە پتر دەردەخات. زۆربەی بارەكان ئازاری نیە، بەڵام هەندێكجار ئازار و سڕبون و هەستكردن بە ساردی لاقەكان هەن.


چارەسەر كردن و رێگاكان ....!!

1- خۆپاراستن لە سەرما.
2- چارەسەری هۆكارەكە بكرێت.
5-پەلەشینكێ (Acrocyanosis): بریتیە لە شین و سورهەڵگەرانی هەمیشەی دەست و دەموچاو بە شێوەی پەڵەپەڵەیی، جگە لەدەست و دەم و چاو لەوانەیە پێ و گوێچكە و لووت بگرێتەوە. زۆر جار خێزانیە بەری دەست سارد و شێدارە، لەم بارەدا خوێنبەرۆكەكان چونەتەوە یەك، بەڵام تۆری خوێنهێنەرەكانی ناو گۆی بن توێژ بە پێچەوانەوە فراوان بون، هەندێكجار خەستی خوێن لە ئاسایی پترە.


چارەسەر و رێگاكانی ...!!
جل و بەرگی گەرم و دووركەوتنەوە لە سەرما.
6- سوورباوە مۆربون (Erythrocyanosis) : بریتیە لە شین و سووربونەوەی پەڵەپەڵەیی بەردەوام لە پێستدا كە چینێكی چەوری ئەستوری لە ژێر دابێت، بە تایبەتی لە مێینەی گەنجی قەڵەودا، لە ران و لاق و هەندێكجاریش لە قۆڵ و سمتدا دەردەچێت، سەرما دروستی دەكات و هەست بە سووتانەوە دەكرێت.
چارەسەر و رێگاكانی...!!
1- جل وبەرگی گەرم
2- وەرزش كردن
3- كێش دابەزاندن
4- گۆرەوی (كۆڵۆنی) لاستیكی.
7- لیری سەرما (Cold urticarial): بەركەوتنی سەرما دەبێتە هۆی پەیدابونی لیر و ئاوسان لە شوێنە بەرەڵاكاندا بە تایبەتی دەست و دەم و چاو، ئەم بارە كاتی بەر سەرما كەوتنەكە دەرناكەوێت، بەڵكو دوای گەرمكردنەوە روودەدات، سێ جۆری هەیە:
ا- جۆری خێزانی (Familial)
ب- جۆری سەرەتایی (Primary)
ج- جۆری دوەمی (Secondary)
8- چەوریە سۆی سەرما (Cold panniculitis): دوای بەركەوتنی سەرما گرێی پتەو ( لە ئەنجامی دارزانی چەوری) لەسەر كوڵمەی ساوا و مناڵدا دەردەكەوێت و بێ شوێنەواری سارێژ دەبێت.


سەرچاوە/ تەندروستی سلێمانی
س ب