چارەی سەرئێشە بە سەوزە، ئەم گیراوەیە بخۆنەوە

22/01/2019 - 09:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

بەدەست سەرئێشەی درێژخایەن و بەئازارەوە دەناڵێنیت و زوو زوو ڕووبەڕووی ئازاری شەقیقە دەبیتەوەو چارەسەرێكی بنەڕەتیت تا ئێستا نەدۆزیتەوە، بەكارهێنانی حەب و دەرمانیش بەشێوەیەكی بەردەوام زیان بە تەندروستی بەتایبەت جگەر دەگەیەنێت.

لێرەدا باس لە شەربەتێك دەكەین كە سروشتییەو لە سەوزە دروست دەكرێت، چارەسەرێكی زۆر باشە بۆ ئازاری شەقیقەو هەمیشە كەرەستە سروشتییەكان هەڵبژاردەیەكی باشترن لە بەكارهێنانی دەرمان و ماددە كیمیاوییەكان.

ئەم شەربەتە سەوزە دەوڵەمەندە بە مەگنیسیۆم و كالیسیۆم و زۆربەی كانزاكانی تێدایە كە ڕێگرە لە سەرئێشەو لە ماوەی چەند خولەكێكدا سەرئێشەكە دەوەستێنێت، هۆكاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ دەوڵەمەند بوونی خوێن بەو كانزایانەو وەرگرتنی شلەمەنی لەلایەن جەستەوە.

بەپێی بابەتێكی تەندروستی كوردسات نیوز، هۆكارەكانی شەقیقە زۆرن وەك فشارو دڵەڕاوكێ، دانیشتن یان خەوتن بە شێوازێكی هەڵە، خواردنی ناتەندروست، گرژی باری سۆزداری و پیسی ئەو ژینگەیەی تێیدا دەژیت.

كەرەستەی پێویست بۆ دروستكردنی شەربەتەكە:

پێنج چڵ كەرەوز
یەك لیمۆی سەوزی بچووك
یەك خەیار
(3 – 4) كوپ سپێناخ
(2 – 3) سەنتیم زەنجەفیل
یەك كوپ مەعدەنووس
دوو سێوی سەوز

شێوازی ئامادەكردن:
هەموو كەرەسەتەكان تێكەڵ بكەو لە عەسارەی بدە تاكو دەبێتە شەربەت و بە فرێشی بیخۆرەوە بۆ ئەوەی باشترین سوود ببینیت.

 

 

ئـ . كـ