بۆ چارەی 14 نەخۆشی، بیبەری تیژ بخۆن

22/01/2019 - 09:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

زۆرجار باس لە بیبەری (توون) یان بیبەری (تیژ) كراوە، كە كاریگەری بۆ سەر جەستەی مرۆڤ زۆر باشەو دەبێتە مایەی زۆر چارەسەر بۆ چەندین نەخۆشی.

شارەزاو پسپۆران وای لێكدەدەنەوە كە خواردنی بیبەری توون (تیژ) كاریگەری بۆ ئەم نەخۆشیانە هەیە.

1. كێشی جەستە كەم دەكاتەوەو لەشێكی لارو ڕێكت پێدەبەخشێت.
2. دەبێتە مایەی دووربوونتان لەنەخۆشییەكانی دڵ و خوێن، بەتایبەتی رەق بوونی خۆن بەرەكان.
3. دوورمان دەخاتەوە لە نەخۆشی فشاری خوێن.
4. لەسەرجەم نەخۆشییەكانی شێرپەنجە بەدوور دەبین.
5. دەبێتە مایەی دابەزینی ئاستی شەكر لەناو خوێن، بەمەش كۆنترۆڵی نەخۆشی شەكرەی پێدەكرێت.
6. سووڕی خوێن ئاسان دەكات.
7. كرداری هەرس كردن خێرا دەكات.
8. باری مەزاج ڕێك دەخات و بەرگری لە خەمۆكی دەكات.
9. ئێش و ئازاری جومگەكان كەمدەكاتەوە.
10. بۆ ژانە سەر بە سوودە.
11. ئێش و ئازاری ددان كەمدەكاتەوە.
12. سوودی بۆ چارەی هەوكردنی لەوزەتێن هەیە.
13. كۆئەندامی بەرگری جەستە بەهێز دەكات.
14. هەستەوەری لووت كەمدەكاتەوە.

 

 

ئـ . كـ