ژەهری شەمشەمە كوێرە چارەی ئەم نەخۆشییە بەربڵاوە دەكات

22/01/2019 - 10:15 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

لێكۆڵەرانی زانكۆی كوینزلەندی ئوسترالیا تێگەیشتوون كە ژەهری شەمشەمە كوێرە دەتوانێت كاریگەری باشی لە دەرمان كردنی فشاری خوێندا هەبێت.

بەپێی هەواڵێكی نیوئەتڵەس، لێكۆڵەرانی زانكۆی كوینزلەندی ئوسترالیا تێگەیشتوون كە ژەهری شەمشەمە كوێرە دەتوانێت كاریگەری باشی لە دەرمان كردنی فشاری خوێندا هەبێت.

بەپێی ئەم زانیاریانە، لێكۆڵینەوە لە ژەهری ئەم بوونەوە كە خوێنمژە لە چەند ساڵی ڕابردووەوە دەستی پێ كردووە.

لە ژەهری شەمشەمە كوێرە جۆرێكی گرنگ لە مادەی هەیە كە دەتوانێت خوێن بگیرسێنێتەوەو لە زۆر نەخۆشیدا دەتوانێت وەك دەرمان بەكاربێت.

لە لێكۆڵینەوەكان بە تازەیی ئەنجامدراوە، سەلـمێندراوە كە ژەهری شەمشەمە كوێرە كارامەیی دەرمانی زۆر باشی هەیە، بە تایبەت بۆ دەرمانی نەخۆشی وەك دڵ و دەمارەكان و گورچیلە بە كاردێت.

بەپێی لێدوانی (برایان فری) یەكێك لە لێكۆڵەرەكانی ئەم لێكۆڵینەوەیە، لە ژەهری شەمشەمە كوێرە جۆرە مادەیەك دۆزراوەتەوە كە دەتوانێت خوێن خاو بكاتەوەو دەمارەكان شل بكاتەوە، ئەم دەرمانە هەروەها كاریگەری نەرێنی كەمتری بە نیسبەت دەرمانە كۆنەكان هەیە، هێشتا ڕوون نییە كە چ كاتێك ئەم دەرمانە نوێیە ڕەوانەی بازاڕ دەكرێت.

 

 

 

ئـ . كـ