قۆڵۆن و نەخۆشییەكانی قۆڵۆن، یەكێكن لەنەخۆشییە بەربڵاوەكان، یەكێكیش لەوان كرژبوونی قۆڵۆنە، بەم نیشانانە بزانن كەوا تووشی كرژبوونی قۆڵۆن بوونە، ئەوانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:
1. هەست كردن بە بوونی غازات بە تایبەتی لە شەودا.
2. نارێكی لە كاری ریخۆڵەكاندا وەك تووش بوون بە قەبزی یان سكچوون یاخود هەردووكی پێكەوە.
3. كرژبوون و خاوبوونەوەی ریخۆڵەكان بوونی غازاتی ناو گەدە.
4. نارێكی باری دەروونی، هەست كردن بە ترس و دڵە راوكێ.
5. بوونی لیمان لە پیساییدا.
ئەو هۆكارانەی كە كرژبوونی قۆڵۆن زیاد دەكەن:
1. جۆری خۆراك وەك (خواردنەوە گازییەكان، خۆراكی توون، چاو قاوە، خۆراكە سورەوە كراوەكان، بەرهەمە شیرنەمەنییەكان).
2. هیلاكی و نارێكی باری دەروونی.