خورما بخۆن، چارەی 12 نەخۆشیتان بۆ دەكات

18/04/2019 - 08:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

خورما سوودێكی لەوە زیاتری هەیە كە زانراوەو وەك چارەسەرێكی پزیشكی بۆ زۆر كێشەی تەندروستی بەكاردێت و خواردنێك یاخود میوەیەكی زۆر باوە لە وڵاتانی جیهاندا بەتایبەت ئەو وڵاتانەی گەرمەو درەختی خورما بە شێوەیەكی سروشتی تێیدا دەڕوێت.

سوودەكانی خورما بریتین لەمانەی خوارەوە: 

1. قەبزی ناهێڵێت. 

2. بۆ تەندروستی دڵ بەسوودە. 

3. ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ كەم دەكاتەوە. 

4. چارەسەرە بۆ كەم خوێنی و كەمی ئاسن. 

5. پەستانی بەرزی خوێن دادەبەزێنێت. 

6. چارەسەرە بۆ سكچوون. 

7. تەندروستی كۆئەندامی هەرس باشتر دەكات. 

8. بۆ خانمانی دووگیان بەسوودە لەكاتی منداڵبووندا. 

9. ڕێگرە لە تووشبوون بە مایەسیری. 

10. ڕێگرە لە تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن. 

11. بەسوودە بۆ كۆئەندامی هەناسەدان. 

12. دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و كانزاو ڤیتامینەكانی وەك پۆتاسیۆم و مس و مەنگەنیز و ڤیتامین B6.