بۆ دووربوونتان لەم نەخۆشیانە هەنار بخۆن

28/04/2019 - 10:29 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

 

هەنار یەكێكە لەو میوانەی كە ڕێژەیەكی زۆر ئاوی تێدایە، هەروەها لە مادەی ڕیشاڵی شەكریش پێكدێت لە گرنگترین سودەكانیشی بریتین لەمانەی خوارەوە:

1. بۆ تەندروستی دڵ بەسوودە، دەبێتە هۆی ڕێكخستنی ڕێژەی كۆلیستڕۆڵ لە خوێندا. 

2. یارمەتیدەرە لە لەناوبردنی خانەی شێرپەنجەییدا، ڕێگری دەكات لە توشبوون بە شێرپەنجەی سنگ. 

3. بۆ لەناوبردنی كرمی ڕیخۆڵە بەسوودە بەتایبەتی لە منداڵاندا.

4. بۆ ئەو كەسانە بەسوودە كە گرفتی كەمخوێنیان هەیە.

5. لە چارەسەركردنی نەخۆشیەكانی پوكدا دەتواندرێت سوودی لێوەربگیرێت.

6. كرداری هەرس ئاسان دەكات، بۆیە دەتواندرێت بەیەكێك لەو میوانە دابندرێت كە بۆ گەدە بەسودە.

7. بۆ چارەسەركردنی نەخۆشی زەهایمەردا دەتواندرێت سودی لێوەربگیرێت، بەتایبەتیش بۆ كەسانی بەتەمەن.

8. ڕێگری دەكات لە دەركەوتنی نیشانەكانی زوو پیربوون.