با ئەم كەسانە ئەم دەرمانە نەخۆن

04/05/2019 - 08:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

پاودەری ڤۆلتفاست oltfast powder ، دەرمانێكی زۆر خێرایە بۆ كەمكردنەوەی ئازار لەم حاڵەتانەی خوارەوە:

1. ئازاری ددان. 

2. ئازاری پشت و ماسولكەكان. 

3. ئازاری شەقیقە. 

4. ئازاری سوڕی مانگانەی ئافرەتان. 

5. ئازاری پێكان بەهۆی وەرزشەوە.

چۆنیەتی بەكارهێنانی ...

هاڕاوەكە دەخرێتە ناو یەك پەرداخ ئاو و تێكدەدرێت ئینجا دەخورێتەوە، واباشترە دوای نان خواردن بێت بۆ ئەوەی ئازاری گەدەنەدات، بەڵام حاڵەتی كوتو پڕیش دەكرێت بەكاربێت، بڕی وەرگرتنی رۆژانە، یەك تا سێ كیسە واتە (50) ملیگرام تاكو (150) ملیگرام دەكرێت بەكاربهێنرێت لە سێ كاتی جیاواز، نابێت لە سێ كیس زیاتر بەكاربهێنرێت لە ماوەی (24) كاتژمێردا.

بۆ ئازارۍ شەقیقە دوای بەكارهێنانی كیسەی یەكەم ئەگەر ئازەرەكە هەر بەردەوام بوو ئەكرێت دوای دوو كاتژمێر دانەیەكی تر بەكاربهێنرێت.

تێبینی ... بەكارهێنانی ئەم دەرمانە لەم حاڵەتانە گونجاو نیە:

1. ئەگەر كەسەكە كێشەی لە گەدەی هەبێت.

2. ئەگەر كەسەكە نەخۆشی بەرزی فشاری خوێن و نەخۆشی دڵی هەبێت.

3. ئەگەر كەسەكە كێشەی لە گورچیلە هەبێت.

4. ئافرەتی دوو گیان (بەتایبەتی دوای هەفتەی سێیەمی دوو گیانی)

5. ئافرەتی شیردەر.

6. نەخۆشی ڕەبۆو حەساسیەت.