منداڵ لە چ تەمەنێكدا دەتوانێ دابنیشێت ؟؟

04/05/2019 - 09:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

منداڵ لە تەمەنی (4 – 7) مانگی دەتوانێ دابنیشێت, سەرەتا هێزی كەمە بشتی كۆم دەكات خۆی بۆ پێشەوە دەبات بۆ ئەوەی بەڵەنسی خۆی بكات و نەكەوێ بۆیە سەرەتا دەبێت ئاگاتان لێی بێت بۆ ئەوەی نەكەوێ.

لە هەشت مانگی دەتوانێ دابنیشێ بەبێ یارمەتی وە دەتوانێ پشتی رێك بكاتەوە لە كاتی دانیشتن، بـــــەڵام گەر منداڵ لە دوای تەمەنی نۆ مانگیەوە نەتوانێ دابنیشێت دەبێت سەردانی پزیشكی پسپۆری منداڵان بكرێت بۆ پشكنین.