كێشی سەر چەند كیلۆیە ؟؟

04/05/2019 - 10:13 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

كێشی سەر بە ‌نزیكی (4) كیلۆگرام دەبێت، بەڵام بە‌ چەماندنەوەی لە كاتی مۆبایلكردندا پاڵەپەستۆی لەسەر فەقەراتی مل دەگاتە نزیكەی (27) كیلۆگرام.

دەبێت ئەوە بزانین، كە‌ لەوانەیە بەمە تووشی ئینزیلاقی مل ببین و ئەمەش شتی تر بە دوایدا دەهێنێت.

بە نموونە ئازار لە دەستەكاندا سەرئێشە بەهۆی پاڵەپەستۆ لەسەر دەمارەخانەكان، هەروەها شوێنەواری ترسناكی تریش لەسەر لەش بۆیە پێویستە لەكاتی بەكارهێنانی مۆبایلدا سەرمان بەرز ڕابگرین و نەیچەمێنینەوە بەڵكو مۆبایلەكە تا ئاستی سەر بەرز بكەینەوە.