رۆژوەوانان ئەم ڕێنماییانە بخوێننەوە

05/05/2019 - 08:49 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

بۆ ئەوەی زیان بە تەندروستیت نەگات دەبێت پەیڕەوی ئەم رێنماییە تەندروستیانە بكەین، چونكە رۆژوەوان ئارەزووی خواردنی جۆراوجۆرو شیرین و چەوری دەكات.

1. پێویستە لەبەربانگ تاوەكو پارشێو هەشت پەرداخ ئاو بخورێتەوە.

2. لەماوەی (24) كاتژمێر نزیكەی حەوت بۆ هەشت كاتژمێر بخەوێت، چونكە خەو ئارامی جەستەو دەروونت پێدەبەخشێت.

3. ئەو خۆراكانەی لەبەربانگدا دەخورێت هەمە جۆربن و پێكبێن لە خورماو زەڵاتەو شۆرباو خۆراكی سەرەكی.

4. پێویستە ژەمی پارشێو بخورێت، چونكە یارمەتی ڕێكخستنی ڕێژەی شەكر دەدات لە لەشدا.

5. پێویستە ڕۆژوەوان لەخواردنەوە گازی و شیرینەكان لەكاتی بەربانگ دووربكەونەوە، چونكە دەبێتە هۆی تێكچوونی گەدە.

6. زیادە خۆری لەكاتی بەربانگ تاوەكو پارشێو بەبیانوی ئەوەی ڕۆژەكە نانی نەخواردووە، هەڵەیە.

7. نابێت خۆراكی چەورو شیرین زۆر بخورێت، چونكە دەبێتە هۆی قەڵەوی.