لەمانگی رەمەزان بۆ كەمكردنەوەی برسێتی و تینوێتی ئەمانە بخۆن

05/05/2019 - 08:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

پسپۆڕانی خۆراك ئامۆژگاری رۆژوەوانان دەكەن لە هەڵبژاردنی خواردنێكی تەندروست و داواكاریشن بایەخ بەم پێنج خواردنە بدرێت.

1. چەرەز، چونكە دەوڵەمەندە بە ئۆمیگا3، هاوكات دژە ئۆكسان و هەوكردنە، یارمەتیدەرە بۆ كەمكردنەوەی برسێتی.

2. سەوزەكان، وەك سپێناخ و جەرجیر، كە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و ریشاڵ و كانزاكان، یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی درەنگ هەست بە برسێتی بكەیت.

3. شیلك و تو، كە دوو جۆری میوەی بەسوودی دژە ئۆكسانن و دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و ریشاڵەكان.

4. ئەڤۆگادۆ، دەوڵەمەندە بە چەوری تەندروست و دڵ و خوێنبەرەكان لە نەخۆشی دەپارێزێت، هاوكات تێرتدەكات و كەمتر هەست بە برسێتی دەكەیت.

5. هێلكە، دەوڵەمەندە بە پرۆتین، هەربۆیە گرنگە لە پارشێودا یەك هێلكە بخۆیت، بێگومان كوڵاو تەندروسترە، هەم وزەت پێدەبەخشێت و تێریشت دەكات بۆ ماوەیەكی زۆر.