لەمانگی رەمەزان، بایەخ بەم سەوزانە بدەن

05/05/2019 - 09:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

بەهۆی كەمی كاتەكانی خواردن و خواردنەوەی كەسانی رۆژوەوانان لەشەو یاخود پارشێودا، هەندێك كەس فریاناكەون بڕی پێویست لە ئاوو شلەمەنی بخۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی تینویەتی كاتی بەرۆژووبوونەكانیان.

بۆیە پسپۆران رێنمایی ئەوەدەدەن كەجگە لەخواردنەوەی ئاو لەكاتی ئێواران و پارشێودا رۆژوەوانان دەتوانن چەند سەوزەواتێكی دەوڵەمەند بە ئاو بخۆن كە سنوورێكی باش بۆ تینوێتی رۆژ دادەنێت و لەش بە پاراوی دەهێڵێتەوە.

ئەو سەوزەواتانەی پسپۆڕان رێنمایی دەكەن بەكاربهێنرێت بۆ كەمكردنەوەی تینوێتی رۆژوەوانان بریتین لە (خەیار، تەماتە، كاهوو، كەرەوز، تور، قەرنابیت، بیبەری سەوز، سپێناخ، برۆكلی)، چونكە ئەم سەوزەواتانە رێژەی لە (93% - 96%) ی پێكهاتەكانیان ئاوەو بڕێكی زۆر ڤیتامین و ماددەی خۆراكی سوودبەخشیان تێدایە.