هەوكردنی ڤایرۆسی جگەر یەكێكە لەو نەخۆشیە درمانەی كە هۆكارەكەی ڤایرۆسەو دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە جگەر، لەوانەیە ئەم زیانە كاتی بێت و جگەر چاكببێتەوە یان ببێتە هۆی تێكدانی خانەكانی جگەر بەبەردەوامی.
پێنج جۆری سەرەكی هەیە ئەوانیش (أ، ب، ج، د، ه) و چەند جۆرێكی تر كە تاكو ئێستا پۆلێن نەكراوە، لەگەڵ توشبوون و هەوكردنی جگەر دوای چەند ڕۆژێك نەخۆشەكە تای لێ دێت و ئازارێك لەلای سەرەوەی ڕاستی سكی دروستدەبێت و ووردەووردە تووشی زەردویی دەبێت، هەروەها میزەكەی زەرد دەبێت و وەك چای لێ دێت و سپێنەی چاوی زەرد دەبێت، هەروەها گیانی دەست دەكات بە خورین.
چەند ڕۆژێك بەردەوام دەبێت و زۆربەی زۆریان ووردەووردە بەرەو باشی دەچێت و چاكدەبێتەوە، بەڵام ڤایرۆسەكە بۆ ماوەیەكی زۆر لەخوێنیدا دەمێنێتەوەو لەوانەیە بگوێزرێتەوە بۆ خەڵكی تر.
هەندێك كەس ئەوەندە بەتوندی دەیگرێت، جگەری پەكدەخات و بێهۆش دەبێت و زۆر لەمردن نزیك دەبێتەوە، هەندێك كەس باشتر دەبێت، بەڵام نەخۆشیەكە بەردەوام دەبێت، لەچەند مانگێك یان چەند ساڵێكدا جگەری وەك مۆمی لێ دێت و پەكی دەكەوێت، كەئەمە هۆیەكی سەرەكی مردنە، كە جگەر بەرەو پەككەوتن چوو خوێنی ڕووندەبێتەوەو نامەیێ و زووزوو لەخۆیەوە یان بەشتێكی بچووك خوێنی بەردەبێت و ناگیرسێتەوە، ئەمیش لەڕێگەی دەم، كۆم یان هەر برینێكەوە بێت.
پ. د. سیروان حەمە شەریف قەرەداغی - پسپۆری نەشتەرگەری گشتی