باشترین جۆرەكانی خۆراك بۆ پارشێو

11/05/2019 - 10:27 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

ژەمی پارشێو ژەمێكی سەرەكی و گرنگی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە كە پێویستە بخورێت و تا درەنگتر بخورێت باشترە. 

--- باشترین جۆرەكانی خۆراك بۆ پارشێو :

1. یەكیك لەم خۆراكانە : یەك قاپ ماست یان هێلكەی كوڵاو یان پەنیر یان نیسكێنە یان گوێزو هەنگوین یان یەك قاپ ماست نۆكاو یان یەك قاپ ماست لۆبیای كوڵاو.

2. نانی تیری یان هەورامی (ئاردی جۆ یان ئاردی بۆر باشترە) + دوو بۆ سێ دەنك زەیتوون. 

3. میوەیەك یان سەوزەیەك (شووتی، كاڵەك، ترۆزی، خەیار، قەیسی، خورما، مۆز،چواڵەی سەوز، هەڵوژە، ڕێواس، شلیك). 

4. یەك بۆ دوو پەرداخ ئاو. 

5. چا باشترە نەخورێتەوە؛ ئەگەر خورایەوە لە یەك پیاڵە زیاتر نەخورێتەوە. 

6. پێویستە تا نیو سەعات پاش خواردن مرۆڤ پاڵ نەكەوێت و نەخەوێتەوە.

د. كامەران رسوڵ ژاژڵەیی – پسپۆڕی زانستی خۆراك و نەشتەرگەری گشتی