ئەگەر بەردەوام ئازاری پووكتان هەیە، ئەم خواردنانە بخۆن

12/05/2019 - 10:52 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

 

پووكی ددان لە شانەیەكی نەرمی ناسك پێكدێت زۆر كات تووشی ئازار دەبنەوە بەهۆی چەند هۆكارێكەوە كە ئەمانەن، زۆر بەكارهێنانی فڵچەی زبر، برینی ناو دەم، نەخۆشییەكانی پووك یان هەوكردنی پووك، دوومەڵی ددان، گۆرانی هۆرمۆنەكان لە قۆناغی سكپریدا، زۆر پێویستە گرنگی زیاتر بە ناوپۆشی دەم و ددان بدرێت بۆ ئەوەی پووكی ددان تووشی نەخۆشی و هەستیاری نەبێت.

لێرەدا باس لەو خۆراكانە دەكەین كە باشن بۆ ئەو كەسانەی كە بەردەوام تووشی ئازاری پووك دەبنەوە:

1. میوە نەرمەكان، زۆر كات بەهۆی جوینی زۆرەوە ئازار لە پووكی ددان دروست دەبێت، بۆیە پێویستە زیاتر ئەو خۆراكانە بخورێت كە نەرمن زۆر جۆری میوە هەن كە پێكهاتەیەكی نەرمیان هەیەو بۆ جوین ئاسانن وەكو مۆز، شووتی، كاڵەك، قۆخ، مانگۆی پێگەیشتوو، زۆرێك لەم میوانە ڤیتامین سی تێدایە هەروەها پێكهاتەی خۆراكی گرنگیان تێدایە بەم شێوەیەش تەندروستی پووك باشتر دەكات.

2. تێكەڵكردنی سەوزەكان، ئازاری پووك تەنیا دەتوانرێت بە تێكەڵ كردنی چەند سەوزەیەك چارەسەر بكرێت زۆر باشە بۆ چارەسەركردنی ئازاری پووك، چونكە برێكی زۆر ریشاڵی تێدایەو پێویستە رێژەیەكی زۆر بەكاربهێنرێت، تێكەڵكردنی پەتاتەی شیرین لەگەڵ پەتاتەی سپی زۆر باشە بۆ تەندروستی پووك.

3. سەرچاوەكانی پرۆتین، پرۆتین زۆر گرنگە بۆ لەش زۆر سەرچاوەی باشی پرۆتین هەن كە گرنگن بۆ تەندروستی پووك بەتایبەتی لە كاتی ئازاری پووكدا، بۆیە باشتر وایە خۆراكە پر لە پرۆتینەكان بەكاربهێنرێت وەكو هێلكەو پاقلەمەنییەكان كە سەرچاوەیەكی باشی پرۆتینن بە تایبەتی بۆ ئەو كەسانەی كە رووەكین گۆشت بەهەمان شێوە برێكی باش پرۆتین بەلەش دەدات.

4. دانەوێڵە زۆر كوڵاوەكان، هەموومان دەزانین كە خۆراكە دەوڵەمەند بە ریشاڵەكان گرنگە بۆ هێشتنەوەی ریخۆڵەكان و هەروەها دڵ باشتر دەكات، بۆیە پێویستە برێكی باش دانەوێڵە لە ژەمە خۆراكییەكاندا بەكاربهێنرێت، ئەگەر ئازاری پووكت هەیە ئەوە پێویستە برێكی زیاتر دانەوێڵە بەكاربهێنرێت، زۆر سەرچاوەی دانەوێڵە وەكو شۆفان، برنجی قاوەیی، ساوەر ئەو شعریانەی لە دانەوێڵەی تەواو دروست دەكرێن، باشتر وایە شۆفان لەگەڵ شیر بخورێت بۆ ئەوەی نەرم ببێتەوەو سوودێكی زیاتر بە پووكی ددان بگەیەنێت.