هەندێك نەشتەرگەری دەركردنی زراو پێویست ناكات

13/05/2019 - 08:49 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

توێژینەوەیەكی نوێ دەڵێت، زۆر لە نەخۆشەكانی بەردی زراویان هەیەو بەئازاری سكەوە دەژین، دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری و لابردنی زراو هەست بە باشبوون ناكەن، بەواتایەكی‌كە ئەو نەشتەرگەرییە پێویست ناكات.

ڕێنماییەكانی چارەسەری لە زۆر وڵاتاندا پەیڕەو دەكرێت داوا دەكات زراو بە نازوور دەركرێت، كاتێك نەخۆشەكە ئازاری ناوسكی هەیە پەیوەندیدار بە بوونی بەرد لەزراودا، بەڵام كاتێك دۆخەكە نائاسایی دەبێت، هیچ كۆ دەنگی نیە لەسەر پێوانەكانی پزیشكەكان لەسەر بنەمای بڕیاردەدەن چ نەخۆشێك نەشتەرگەری بۆ ناكرێت و دەتوانرێت چارەسەر دەرمان یاخود بە ڕێنمایی شێوەی ژیان و خۆراكی بگۆڕێت.

توێژینەوەكە لێكۆڵینەوەی لە نەخۆشەكان كردووە ئەوانەی كێشەی زراویان هەبوەو چارەسەری عیادەی دەرەوەی نەخۆشخانەیان بۆ كراوە، ئایا بەلایانەوە باشتر بووە، یاخود نەشتەگەریان بەلاوە پەسەند بووە ؟؟

(537) نەخۆش چارەسەری ئاساییان بۆ كراوە لەكاتێكدا بەهۆی ئازاری زۆرەوە لەسك و پشتیاندا بۆ ماوەی (15 – 30) دەقیقەو نەبوونی سوودی دەرمان مەرج بۆ (530) نەخۆشی دیكە دانراوە نەشتەرگەری بكەن.

دەركەوتووە، دوای (12) مانگ ئازار لای هەردوو گرووپەكە بەتایبەتی لای (40%) یان وەك یەك بووە، بەڵام دانانی مەرج بۆتە هۆی كەمبوونەوەی ئەوانەی نەشتەرگەریان بۆ بكرێت بەڕێژەی (75%)، كە ئەمەش ئاماژەیە دەبێت پزیشكەكانی نەشتەرگەری زیاتر گرنگی بدەن بە پێویستی ئەنجامدانی نەشتەگەری و لابردنی زراوو دوو بارە چاوپێداخشدانەوە بە ڕێنماییەكانی لەسەر بنەمای ئەوە نەشتەرگەری دەكەن.

پزیشك (فلیب دووڕۆڤەر) توێژەرەوەی بەشدارو نەشتەرگەری كۆئەندامی هەرس لە نەخۆشخانەی ڕادباود سەربەر زانكۆی نایمخن لە هۆڵەندا دەڵێت، نەخۆشەكان دەبێت ئەوە بزانن ئەگەرێكی بەرزە نەشتەرگەری دەركردنی زراو چارەسەر نیە بۆ نەهێشتنی ئازارەكانی سكیان.