زانیوتانە قەیسی بۆ رۆژوەوانان ئەم سوودانەی دەبێت

14/05/2019 - 09:26 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

پێویستە رۆژوەوانان لە بەربانگ و پارشێودا لە بری خواردن و خواردنەوە پڕ شەكرەكان لە بەربانگ و پارشێودا قەیسی بخۆن كە هەم هەرسكردنی ئاسانەو هەمیش وا دەكات هەست بەتێری بكەن. 

قەیسی دەبێتە هۆی شكاندنی بەرهەڵستی ئەسنۆلین، بە هۆی ئەوەی ڕێژەی پۆتاسیۆمی بەرزە رێگە لە دابەزینی پەستانی خوێن و سەر لە گێژەوە هاتن دەگرێت لە رەمەزاندا.

سەرۆكی زانكۆی تورگوت ئۆزاڵ لە مالاتیا، پڕۆفیسۆر (د. ئایسون بای كارابوڵوت) لەبارەی گرنگی و پێویستی خواردنی قەیسی لە خوانی بەربانگ و پارشێودا لە مانگی رەمەزاندا راگەیاند، پێویستە رۆژووەوانان لە بری خواردن و خواردنەوە پڕ شەكرەكان لە بەربانگ و پارشێودا قەیسی بخۆن كە هەم هەرسكردنی ئاسانەو هەمیش وا دەكات هەست بەتێری بكەن و وتی: ئەو شەكرەی لە قەیسیدا هەیە بەراورد لەگەڵ شەكری دیكە زیانی كەمترەو قەیسی دەبێتە هۆی شكاندنی بەرهەڵستی ئەسنۆلین، خواردنی قەیسی سوودی زۆر بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت بە هۆی ئەوەی رێژەی پۆتاسیۆمی بەرزە رێگە لە دابەزینی پەستانی خوێن و سەر لە گێژەوە هاتن دەگرێت لە رەمەزاندا.