نەخۆشی شەكرەو بەڕۆژوو بوون و ئاگادار كردنەوەیەك

14/05/2019 - 09:31 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

1. نەخۆش چەند سەعاتێك پێش بەربانگ نەخەوێت بە هیچ جۆرێك.

2. زۆر گرنگە ئەو كەسانەی كە نەخۆشی شەكرەیان هەیەو بەڕۆژوون پێویستە چەند سەعاتێك پێش بەربانگ و دوای نوێژی عەسر نەخەون بە هیج جۆرێك لە بەر ئەگەری دابەزینی ئاستی شەكر لە خوێندا.

3. لەكاتی بەڕۆژوو بوون ئەگەر هەستت بە گێژی و برسیەتی زۆرو ئارەق كردنەوە كرد؛ پێویستە دەست بەجێ فەحسی شەكرە بكرێت و ئەگەر لە (80) ملگم كەمتر بوو یەكسەر ڕۆژووەكەیان بشكێنن، پێش سەعات دووی پاش نیوەڕۆ ئەگەر لە (100) ملگم كەمتر بوو.

 

(د. كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی – پسپۆڕی زانستی خۆراك و نەشتەرگەری گشتی)