بەم 7 خواردنە، خۆتان لەنەخۆشییە مەترسیدارەكە دووربخەنەوە

26/05/2019 - 08:48 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

شێرپەنجە یەكێكە لە نەخۆشیە مەترسیدارەكان كە بە چەند هۆكارێكی جیاواز دروست دەبێت و زۆر كات مەترسی بۆ ژیانی كەسەكە دروست دەكات، ئەگەر لەكاتی خۆیدا هەست بە نەخۆشیەكە نەكرێت، دەتوانیت بەم جۆرە خۆراكانە خۆمان لە نەخۆشی شێرپەنجە بەدوور بگرین.

1. برۆكلی و كەلەرم دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی، ئی، بی 12، كەی، هەروەها ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ كەم دەكاتەوەو لە شێرپەنجە بە دوورت دەخاتەوە.

2. گێزەر ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدەو سیەكان ناهێڵێت.

3. پاقلەمەنیەكان دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن.

4. شلیك دورت دەخات لە شێرپەنجەی قۆڵۆن، دەم، گەروو.

5. رۆنی ماسی بە دژە شێرپەنجە دادەنرێت، رێگرە لە دروستبوونی شێرپەنجەی قۆڵۆن، سنگ، گەدە.

6. تەماتە یارمەتیدەرێكی باشە بۆ دوركەوتنەوە لە شێرپەنجەی پەنكریاس، دەم، مل، گەدە.

7. خواردنی ترێ و شاتوو سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەكات و جەستە دەپارێزێت لە ئەگەری تووش بوون بە هەموو جۆرەكانی شێرپەنجە.